هه‌واڵنێری حكومه‌تی “ئیلنا”، هه‌واڵی په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌ست و باقی مه‌زایای حقوقی دواخراوی كرێكارانی په‌یمانی شیركه‌تی رێگای ئاسنی كۆماری ئیسلامی “رێجا”ی راگه‌یاند.به وته‌ی كرێكارانی په‌یمانی رێجا، سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی مانگێك به‌سه‌ر ده‌ستپێكی ساڵی نوێ هێشتا حقوق و باقی مه‌زایای مانگی ره‌شه‌ممه‌ی ئه‌وان په‌رداخت نه‌كراوه. كرێكاران هه‌روه‌ها له‌م پێوه‌نده‌دا جه‌ختیان كرده‌وه: “به ئێمه‌یان راگه‌یاندووه كه بڕیاره تا كۆتایی مانگی گوڵان ئه‌م بارودۆخه هه‌ر به‌م شێوه درێژه‌ی هه‌بێت و ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه كه ١٠ تا ١٥ له‌سه‌دی كرێكاران له‌سه‌ر كاره‌كانیان ئێخراج بكرێن.”