هه‌واڵنێری حكومه‌تی “ئێلنا” له راپۆرتێكدا هه‌واڵی دواخرانی ره‌وتی خانه‌نشینكرانی نزیكه‌ی ٤٠ كه‌س له كرێكارانی مه‌عده‌نی به‌ردی خه‌ڵوزی “زمستان یۆرتی شۆماڵی غه‌رب”ی راگه‌یاند.به پێی ئه‌م راپۆرته، نزیكه‌ی ٤٠ كه‌س له كرێكارانی مه‌عده‌نی زمستان یۆرت كه له شه‌ش مانگ له‌وه‌پێشه‌وه، شامڵی یاسای خانه‌نشینی پیشه سخت و زیانباره‌كانن، به هۆی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی چوار له‌سه‌دی سه‌همی خاوه‌نكار له پیشه سه‌خت و زیانباره‌كان و نه‌درانی ئه‌م مه‌بله‌غه به ته‌ئمین ئیجتماعی رژیم، ئه‌م ناوه‌نده له خانه‌نشین كردنی كرێكاران خۆده‌بوێرێت.