دواخرانی مه‌زایای كرێكارانی سه‌نایعی پی وی سی ئێران

814
هه‌واڵنێری حكومه‌تی ئیلنا له‌ راپۆرتێكدا، هه‌واڵی په‌رداخت نه‌كردنی شه‌ش مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایای ١٥٠ كرێكاری كارخانه‌ی “سه‌نایعی پی وی سی ئێران” له‌ سمنانی راگه‌یاند. به‌ وته‌ی كرێكاران، دواخرانی حه‌قده‌ستی كرێكاران له‌ماوه‌ی ٨ ساڵی رابردوودا نه‌درانی حه‌قده‌ستی شه‌ش مانگ ئه‌وانی لێكه‌وتۆته‌وه‌. ئه‌م كرێكارانه‌ هه‌روه‌ها له‌چاو په‌رداختی مافی بیمه‌ و تازه‌ نه‌كردنه‌وه‌ی ده‌فته‌رچه‌ بیمه‌كانیان ناڕازییان.