دواخرانی مه‌زایای كرێكارانی فه‌رشی باستانی یه‌زد

69
به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری حكومه‌تی “ئیلنا”، زیاتر له‌ ٦ مانگه‌ حه‌قده‌ست و باقی مه‌زایای موزدیی ١٩ كرێكاری كارخانه‌ی فه‌رشی “باستانی یه‌زد” دواخراوه‌.به‌ وته‌ی كرێكاران، خاوه‌نكاری كارخانه‌ به‌ بیانووی كه‌مبوونی نه‌قدینه‌گی له‌ مانگی سه‌رماوه‌زی ساڵی رابردۆوه‌ تا ئێستا هیچ حه‌قده‌ستێك بابه‌تی موزدی مانگانه‌ و چه‌ژنانه‌ی كۆتایی ساڵی به‌ كرێكاران په‌رداخت نه‌كردووه‌. هه‌روه‌ها نزیكه‌ی دوو مانگه‌ مافی بیمه‌ی ئه‌م كرێكارانه‌ به‌ حێسابی ته‌ئمینی ئیجتماعی واریز نه‌كراوه‌.