دواخرانی مه‌زایای كرێكارانی وه‌رزشگای ئازادی تاران

526y
زیاتر له‌ ٣ مانگه‌، حه‌قده‌ست و مه‌زایای كرێكارانی په‌یمانی وه‌رزشگای ئازادی تاران په‌رداخت نه‌كراوه‌.
نزیكه‌ی ٥٠ كه‌س له‌ كرێكارانی ته‌ئسیساتی وه‌رزشگای ئازادی كه‌ له‌ژێر چاودێری شیركه‌تی په‌یمانكاری “ئه‌فشین كۆنترۆڵ” چالاكی ده‌كه‌ن، مافی مانگه‌كانی ره‌شه‌ممه‌ی ساڵی رابردوو و خاكه‌لێوه‌ و گوڵانی ساڵی ٩٤یان پێنه‌دراوه‌. به‌ وته‌ی كرێكاران، سه‌ره‌ڕای دواخرانی حه‌قده‌سته‌كانیان نزیكه‌ی ٢ مانگه‌ كه‌ مافی بیمه‌ی ئه‌وان به‌ ته‌ئمینی ئیجتماعی په‌رداخت نه‌كراوه‌. شایانی باسه‌، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٠ی مانگی جۆزه‌ردانیش كرێكارانی یه‌كێكی دیكه‌ له‌ شیركه‌ته‌كانی په‌یمانكاری وه‌رزشگای ئازادی تاران له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ دواخرانی حه‌قده‌ست و به‌ گه‌ڵاله‌ی داخوازی به‌ستنی قه‌راردادی راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ خاوه‌نكاری سه‌ره‌كی، له‌ به‌رامبه‌ر ساختمانی وه‌زاره‌تی وه‌رزش كۆببوونه‌وه‌.