دواخرانی مه‌زایای كرێكارانی چشمه‌ پودنه‌

640y
به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری حكومه‌تی “ئیلنا”، زیاتر له‌ ٢٤٠ كرێكاری مه‌عده‌نی “چشمه‌ پودنه‌”، له‌ وه‌گرتنی ٣ مانگ له‌ حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانیان بێبه‌ش كراون.یه‌كێك له‌ كرێكاران وێڕای ئاماژه‌ به‌ كاری تاقه‌ت پڕۆكێن و به‌رهه‌مهێنانی به‌رینی به‌ردی خه‌لووز له‌ مه‌عده‌نی چشمه‌پودنه‌، هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: “سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یكه‌ زیاتر له‌ شه‌ش هه‌زار تون خه‌ڵووز به‌رهه‌م دێت و ده‌توانێت حه‌قده‌ستی ٦٠٠ كرێكار دابین بكات، به‌ڵام حه‌قده‌ستی ٢٤٠ كرێكاری شاغڵ له‌م مه‌عده‌ن په‌رداخت نه‌كراوه‌ و كاربه‌ده‌ستانی شیركه‌تیش به‌ بیانووی قه‌رزاری، له‌ په‌رداختی حه‌قده‌سته‌كان خۆده‌بوێرن.”