دواخرانی مه‌زایای موزدیی كرێكارانی چۆده‌نی دوروود

615y
به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری حكومه‌تی “ئیلنا”، سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی نزیك به‌ سێ مانگ به‌سه‌ر ده‌ستپێكی ساڵی ٩٤، حه‌قده‌ست و باقی مه‌زایای كرێكارانی كارخانه‌ی “فولاد و چۆده‌نی دوروود” له‌ لوڕستان په‌رداخت نه‌كراوه‌.
به‌ وته‌ی كرێكاران، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یكه‌ به‌ڕێوبه‌رانی كارخانه‌كه‌‌، به‌ڵێنی باشتر بوونی بارودۆخ له‌ ساڵی تازه‌یان دابوو، به‌ڵام تا ئێستا حقوقی مانگه‌كانی خاكه‌لێوه‌ و گوڵانی ئه‌مساڵ و هه‌روه‌ها حه‌قی بیمه‌ی كرێكاران په‌رداخت نه‌كراوه‌. هه‌ر له‌م پێوه‌نده‌دا دوابه‌دوای ناڕه‌زایه‌تی یه‌كێك له‌ كرێكارانی به‌پێشینه‌ی ئه‌م كارخانه‌یه‌ به‌ دواخرانی چه‌ند مانگ له‌ حه‌قده‌سته‌كان و ده‌مه‌قاڵی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوبه‌ران، له‌سه‌ركار ده‌ركرا. كرێكاران رایانگه‌یاند: له‌ ماوه‌ی ئه‌م مانگانه‌ی دواییدا ٣ كه‌س له‌ هاوكاره‌كانیان به‌ بێ هیچ هۆكارێك له‌لایه‌ن خاوه‌نكاره‌وه‌ له‌سه‌ركار ئێخراج كراون.