دواخرانی ٦٧ له سه‌دی حه‌قده‌ستی كرێكاران له ئێران

537q
به‌ پێی دانپێدانانی” سه‌رۆكی ئیتحادیه‌ی‌ كرێكارانی قه‌راردادی و په‌یمانیی رژیم”، حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانی كرێكاران زیاتر له‌ ٦٧ له‌ سه‌ده‌.
ئه‌م كاربه‌ده‌سته‌ی رژیم هه‌روه‌ها دانی به‌وه‌داده‌نێت كه‌ كرێكاران حه‌قده‌ستی ساڵانی رابردوویشان نه‌دراوه‌ و له ماوه‌ی هه‌شت ساڵ شه‌ڕی ئێران و عێراق حه‌قده‌سته‌كانیان زیادنه‌كراوه‌، به‌ جۆرێك‌ كه‌ ‌به‌ پێی ئاماره‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كان، حه‌قده‌ستی دواخراوی كرێكاران، زیاتر له‌ ٦٧ له‌ سه‌ده‌‌. هه‌ر به‌م پێیه‌ بژیوی بنه‌ماڵه‌ كرێكاریه‌كانیش وه‌دواخراوه‌.
شایانی باسه‌، ره‌وتی روو له هڵكشانی ئاوسان، حه‌قده‌ستی چه‌ند به‌رابه‌ر له ژێر هێڵی هه‌ژاریی كرێكاران و‌‌ نه‌درانی ئه‌م حه‌قده‌سته‌ كه‌مه‌ش، سفره‌ی بنه‌ماڵه‌ كرێكارییه‌كان رۆژ له دوای رۆژ خاڵیتر ده‌كات.