دواخرانی ٨ مانگ مه‌زایای چه‌وه‌نده‌ركارانی شنۆ

66y

چه‌وه‌نده‌ركارانی ناوچه‌ی شنۆ، سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕ بوونی ٨ مانگ، هێشتا به‌شێكی زۆر له‌ مه‌زایاكانیان له‌ لایه‌ن كارخانه‌كانی قه‌ند و شه‌كه‌ره‌وه‌ په‌رداخت نه‌كراوه‌.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، دواخرانی مه‌زایای چه‌وه‌نده‌ركارانی شنۆ، به‌ڕێچوونی ژیانی كه‌شاوه‌رزانی، به‌ره‌ڕووی كێشه‌ و گرفت كردۆته‌وه‌. به‌ وته‌ی كه‌شاوه‌رزانی ئه‌م ناوچه‌یه‌، پاش ته‌حویل دانی به‌رهه‌مه‌كانیان له‌ ساڵی ٩٣، كارخانه‌كانی قه‌ند و شه‌كه‌ر هه‌ر جار به‌ بیانووگه‌لێكی جیاجیا له‌وانه‌ نه‌بوونی نه‌قدینگی، له‌ په‌رداخت كردنی مه‌زایاكان خۆده‌بوێرن و ئه‌مه‌ش نیگه‌رانی كه‌شاوه‌رزانی ئه‌م ناوچه‌یه‌ی لێكه‌وتۆته‌وه‌.