دواخران له‌ په‌رداختی حه‌قده‌ستی كرێكارانی زمستان یۆرت

21

راپۆرته‌كان باس له‌ دواخران له‌ په‌رداختی ٥ مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایای زیاتر له‌ ٥٠٠ كرێكارای مه‌عده‌نی به‌ردی خه‌لووزی “ز‌مستان یۆرت”ی شومالی شه‌رقی ده‌كه‌ن.كرێكارانی ئه‌م مه‌عده‌نه‌ رایانگه‌یاند: ” سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕ بوونی سێ مانگ له‌ ساڵی تازه‌، تا ئێستا حه‌قده‌ستی مانگه‌كانی رێبه‌ندان و ره‌شه‌ممه‌ی ساڵی ٩٣ و هه‌روه‌ها حه‌قده‌ستی مانگه‌كانی گوڵان و جۆزه‌ردانی به‌ ئێمه‌ په‌رداخت نه‌كراوه‌. له‌م ‌هه‌لومه‌رجه‌دا ئه‌گه‌ر ناڕه‌زایه‌تیه‌ك رووبدات، كرێكاران به‌ شێوه‌ی راستوخۆ ئێخراج ده‌كرێن .”شایان باسه‌، له‌ مانگی گوڵانی ئه‌مساڵدا، ٨٠ كه‌س له‌ كرێكارانی په‌یمانی مه‌عده‌نه‌كانی زمستان یۆرت له‌ لایه‌ن خاوه‌نكاره‌وه‌ پێیان راگه‌یندراوه‌ كرێكارمان پێویست نییه و له‌سه‌ركار ئێخراج كراون.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →