دواخران له‌ په‌رداختی حه‌قده‌ستی كرێكارانی شاره‌داریی ئابادان

126
به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری حكومه‌تی “ئیلنا”، نزیكه‌ی سێ هه‌زار كرێكاری شاغڵ له‌ مه‌جمووعه‌كانی شاره‌داریی “ئابادان” و سازمانه‌كانی سه‌ر به‌م ناوه‌نده‌، له‌ وه‌رگرتنی دوو مانگ حه‌قده‌ستی‌ دواخراو، بێبه‌ش كراون.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، كرێكارانی پیشه‌یی له‌ مه‌جمووعه‌كانی شاره‌داریی ئابادان و سازمانه‌كانی سه‌ر به‌م ناوه‌نده‌، له‌وانه‌ كرێكارانی شاغڵ له‌ “ئوتوبوسڕانی، ئارامستان، عومران، موتۆری و ئاگركوژێنه‌وه‌”، سه‌ره‌ڕای نه‌درانی حه‌قده‌ستی مانگه‌كانی گوڵان و جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵ، مافی بیمه‌یشیان نه‌ڕ‌ژاوه‌ته‌ حێسابی سازمانی ته‌ئمینی ئێجتماعی.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →