به پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری حكومه‌تی “ئیلنا”، حه‌قده‌ستی كرێكارنی كارخانه‌ی سه‌نایعی “پیشرانه”ی ساری له ماوه‌ی ٣ مانگی رابردوودا په‌رداخت نه‌كراوه.
به پێی ئه‌م راپۆرته، ٦٥ كرێكارێك كه له‌م ناوه‌نده به‌رهه‌مهێنه‌ره‌ی كاڵاكانی سه‌نعه‌تی به‌رق كار ده‌كه‌ن، سه‌ره‌ڕای حه‌قده‌سته دواخراوه‌كان، مافی جه‌ژنانه‌یان پێنه‌دراوه. ئه‌مه له حاڵێكدایه كارخانه‌ی پیشرانه، ساڵی رابردوو زیاتر له ١٠٠ كرێكاری هه‌بوو كه ژماره‌یه‌كی به‌رچاویان خانه‌نشین بوون، سه‌ره‌ڕای ئه‌مه له ماوه‌ی ئه‌مساڵدا خاوه‌نكاری ئه‌م كارخانه‌یه به بێ جایگوزین كردنی هێزی كاری تازه، رێژه‌ی ته‌ولیدی به‌رهه‌مه‌كانی، ٣٥ له‌سه‌د بردۆته سه‌ره‌وه.