دواخستنی حوكمی ئێعدامی زیندانییه‌ك له‌ سنه‌

442
چه‌ند رۆژ له‌مه‌وبه‌ر، زیندانییه‌ك به‌ ناوی “مه‌حموود ده‌رویشی” خه‌ڵكی شاری كرماشان كه‌ پێشتر ده‌ستبه‌سه‌ر و سزای ئێعدامی بۆده‌ركرابوو به‌ مه‌به‌ستی جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كه‌ی راپێچی ژووری تاكه‌كه‌سی كرا و حوكمه‌كه‌ی بۆ مانگێكی تر دواخرا.به‌ پێی راپۆرتی كه‌مپه‌ینی دیفاع له‌ زیندانیانی سیاسی و مه‌ده‌نی، مه‌حمود ده‌رویشی كه‌ ماوه‌ی زیاتر له‌ ٤ ساڵه‌ به‌ تۆمه‌تی پێوه‌ندیدار له‌گه‌ڵ مه‌وادی موخه‌دێر ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌ و سزای ئێعدامی بۆ بڕاوه‌ته‌وه‌، له‌ زیندانی ناوه‌ندی شاری سنه‌ به‌ندكراوه‌. به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، ناوبراو له‌ ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا به‌ مه‌به‌ستی جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كه‌ی بۆ ژووری تاكه‌كه‌سی گواسترایه‌وه‌ و بڕیاربوو كه‌ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ رێكه‌وتی ١٥ی مانگی خه‌رمانان ئێعدام بكرێت، به‌ڵام له‌ لایه‌ن به‌رپرسانی زیندانه‌وه‌ ئاگادار كراوه‌ته‌وه‌ كه‌ حوكمی ئێعدامه‌كه‌ی بۆ یه‌كمانگی دیكه ‌دواخراوه‌.