به پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری حكومه‌تی “ئیلنا”، دوابه‌دوای كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی نیروگای ته‌ورێز له رۆژی یه‌كشه‌ممه ٣٠ی مانگی خاكه‌لێوه، سپاردنی ئه‌م موجته‌مه‌عه سه‌نعه‌تییه به به‌شی خسوسی، به شێوه‌یه‌كی كاتی دواكه‌وتووه.رۆژی یه‌كشه‌ممه بڕیار بوو كه قه‌راردادی سپاردنی زیاتر له ٦٠ له‌سه‌دی سه‌هامی نیروگای ته‌ورێز له ساختمانی به‌رقی مه‌نته‌قه‌یی ئیمزا بكرێت. كرێكارانی ناڕازی نیگه‌رانی هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌منیه‌تی شۆغڵی و هاتنه‌خواره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مهزایاكان دوابه‌دوای خسوسی سازی ئه‌م ناوه‌نده سهنعهتییهن.