دواكه‌وتنی ١٥ ساڵ پرۆژه‌ی رێگا ئاسنی ورمێ ــــ مه‌راغه

109y
به‌ پێی راپۆرته‌كان، پاش تێپه‌ڕبوونی ١٥ ساڵ به‌سه‌ر ده‌ستپێكی پرۆژه‌ی رێگای ئاسنی ورمێ ــــ مه‌راغه‌، به‌ هۆی كه‌میی بودجه‌، ئه‌م پرۆژه‌یه‌ تا ئێستاش هه‌ر به‌ نیوه‌چڵی‌ ماوه‌ته‌وه‌.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، گه‌ڵاڵه‌ی رێگای قه‌تاری ورمێ ــــ مه‌راغه‌ به‌ درێژایی ١٨٤ كیلۆمێتر له‌ ٥ به‌شدا، ساڵی ١٣٨٠ی هه‌تاووی ده‌ستیپێكردووه‌ و به‌ پێی دوایین لێكوڵینه‌وه‌كانی كاربه‌ده‌ستانی پێوه‌ندیدار، بڕیار بوو ساڵی رابردوو كاری وێستگه‌ی نه‌غه‌ده‌ ته‌واو بێ، به‌ڵام به‌ سه‌رنجدان به‌ ره‌وتی جێبه‌جێ كرانی ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ و كه‌می بودجه‌ی ئه‌مساڵیش و قه‌زدار بوونی زۆر به‌ خاوه‌نكاره‌كان، كاری ئه‌م پرۆژه‌یه‌ ته‌واو نه‌بووه‌. شایانی باسه‌ كه‌ تا ئێستا نزیكه‌ی ٢٧٠ میلیارد تمه‌ن بوودجه‌ بۆ ئه‌م پرۆژه‌یه‌ ته‌رخان كراوه‌ و ٣٥٠ میلیارد تمه‌نی دیكه‌ پێویسته‌ تا ئه‌م پرۆژه‌ ته‌واو بكرێت.