پاش ١٠ رۆژ له هێرشی هێزه ئینتیزامییهكانی رژیم بۆسه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی كرێكاران و لاوانی خوازیاری كار له بێهبه‌هان و كوژران و بریندار بوونی دوو كرێكار، دوا ورده‌كارییه‌كانی ئه‌م روداده خۆیناوییه بڵاو بویه‌وه.
رۆژی سێشه‌ممه ٢٤ی مانگی سه‌رماوه‌ز، كۆمه‌ڵێك له كرێكاران و لاوانی بێكاری مه‌نته‌قه‌ی “شه‌هروویی” له بێهبه‌هان به داواكاریی “ئیمه كارمان ده‌وێ، یان كار یان بیمه بێكاری”، بۆ سێهه‌مین رۆژی به‌رده‌وام له‌به‌ر پاڵاوگه‌ی گازی “بیدبولندی”٢ی بێهبه‌هان كۆبوونه‌وه. هێزه ئینتزامییه‌كانی رژیم له‌به‌رامبه‌ر خه‌ڵكێكدا كه به ده‌ستی به‌تاڵ و هه‌ڵگرتنی پلاكارد، خوازیاری كار ببوون، سه‌ره‌تا ده‌ستیاندایه ته‌قه‌ی هه‌وایی و به‌دواشیدا ته‌قه‌یان له خه‌ڵك كرد. له‌ئه‌نجامی ته‌قه‌ی هێزه‌كانی رژیم كرێكارێك به ناوی “مۆرتێزا فه‌ره‌ج نیا” گیانیله‌ده‌ستدا و كرێكاریكی دیكه‌ی ناڕازی به ناوی “ئیبراهیم شه‌هروویی” برینداركرا. تازه‌ترین راپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن، ئیبراهیم شه‌هروویی به هۆی برینه‌كانیه‌وه، توانای جوڵاندنی نیوه‌ی خواره‌ووی جه‌سته‌ی نییه. هێزه‌كانی رژیم هه‌روه‌ها سێ كه‌س له ناڕازیانیان ده‌ستبه‌سه‌ر و له‌م به‌ینه‌شدا ئه‌وانی له “زیندانی بێهبههانهوه راپێچی زیندانی كاروون” كردووه. سه‌ره‌ڕای هه‌ڕه‌شه‌ی زۆر، رۆژی شه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو ده‌وری ٧هه‌زار كه‌س له خه‌ڵكی شارستانی بێهبه‌هان له رێورهسمیی ئه‌سپه‌رده‌كردنی مۆرتێزا فه‌ره‌ج نیا به‌شداریان كرد. خه‌ڵكی توره وێرای پێش‌گرتن له چوونی هێزه‌كانی رژیم بۆ ئه‌م رێوره‌سمه و وتنه‌وه‌ی دروشم، خوازیاری موحاكه‌مه و سزادرانی بڕیارده‌ران و بكوژانی مۆرتێزا فه‌ره‌ج نیا و هه‌روه‌ها ئازادكرانی بێ شهرتوومهرجی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوان بوون.