هاوكات له‌گه‌ڵ دووهه‌مین رۆژی هێرشه ئاسمانیه‌كانی عه‌ره‌بستانی سعوودی بۆ سه‌ر بنكه و باره‌گاكانی گروپی شێعه‌ی حه‌وسی له یه‌مه‌ن، “عه‌بد ره‌به مه‌نسوور هادی” سه‌رۆك كۆماری یه‌مه‌ن گه‌یشته شاری ریاز.
له رۆژی چوارشه‌ممه‌وه كه “مه‌نسوور هادی” هاوكات له‌گه‌ڵ پێشڕه‌وی حهوسیهكان به‌ره‌و شاری عه‌ده‌ن ئه‌م شاره‌ی به‌جێهێشت، ئه‌مه هكهمین جاره كه هه‌واڵی سه‌باره‌ت به شوێنی سه‌رۆك كۆماری یه‌مه‌ن بڵاو هكرێتهوه. به وته‌ی كاربه‌ده‌ستانی ره‌سمی، بڕیار وایه مه‌نسوور هادی له شاری ریازه‌وه به‌ره‌و شاری “شهرمۆلشێخ” وهرێبكهوێت تا رۆژی شه‌ممه له كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رانی یه‌كیه‌تی عه‌ره‌ب له میسر به‌شداری بكات.هێرشه ئاسمانیه‌كانی عه‌ره‌بستان له‌دژی بنكه و باره‌گاكانی حهوسیهكان، چوارشه‌ممه شه‌و ده‌ستیپێكرد و كۆماری ئیسلامی ئه‌م كرده‌وه‌ی “ریاز”ی به مه‌ترسیدار ناولێبرد. به وته‌ی كاربه‌ده‌ستانی ریاز، ٩ وڵاتی دیكه له‌م هاوپه‌یمانیه له‌دژی حهوسیهكان له‌گه‌ڵ عه‌ره‌بستان دان.وڵاتانێك كه به ناردنی فرۆكه بۆ عه‌ره‌بستان له‌م عه‌مه‌لیاته‌دا به‌شدارن بریتین له، كوه‌یت، ئێماراتی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بی، قه‌ته‌ر، به‌حره‌ین،ئۆردون، سودان و مه‌راكێش. كاربه‌ده‌ستانی ریاز ده‌ڵێن رێبه‌رانی یسر،ئۆردون،سودان و پاكستان ئاماده‌یی خۆیان بۆ ناردنی هێزی زه‌مینی بۆ یه‌مه‌ن راگه‌یاندووه. هاوكات هه‌زاران كه‌س له هاوڵاتیانی شاری سه‌نعا رۆژی پێنجشه‌ممه بۆ پشتیوانی له حهوسیهكان و “عه‌لی عه‌بدۆڵڵا ساڵه‌ح” سه‌رۆك كۆماری پێشووی یه‌مه‌ن خۆپیشاندانیان كرد و ناڕه‌زایه‌تی خۆیان بۆ هێرشه‌كان عه‌ره‌بستان ده‌ربڕی. له هه‌مان كاتدا له شاری “ته‌عز” له ناوه‌ندی یه‌مه‌ن، خۆپیشاندانێك بۆ پشتیوانی له هێرشی عه‌ره‌بستان بۆ سه‌ر بنكه و باره‌گای حهوسیهكان به‌ڕێوه‌چوو.