به وته‌ی دیپلۆماته‌كانی به‌شدار له وتووێژی ئه‌تۆمی “لۆزان”ی سوئیس، گه‌یشتن به رێكه‌وتنی سیاسی له ماوه‌ی رۆژانی داهاتوودا پێویستی به پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌لێنانه‌یه كه ماون.به پێی راپۆرتی “رۆیتێزر”، دیپلۆماتێكی پایهبهزری ئینگلیسی رایگه‌یاندووه: “بۆ گه‌یشتن به رێكه‌وتننامه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی تا رێكه‌وتی ٣١ی مارس چه‌ند ناكۆكی گرینگ هه‌یه كه ده‌بێ چاره‌سه‌ر بكرێن.” ئه‌م دیپلۆماته ئینگلیسیه جه‌ختی كردۆته‌وه: “بۆ گه‌یشتن به رێكه‌وتنی سیاسی له ماوه‌ی رۆژانی داهاتوودا، كه‌لێنه گرینگه‌كانی نێو وتووێژه‌كان پڕ بكرێنه‌وه.”