به پێی راپۆرتی “ئاسۆشێتدپرێس”، رۆژی شه‌ممه ٥ی مانگی گوڵان، جارێكی دیكه كرێكارانی ناڕازی كۆره‌ی جنوبی بۆ دووهه‌مین رۆژی به‌رده‌وام، درێژه‌یان به ناڕه‌زایه‌تییه خیابانییهكانی خۆیان دا.له‌م رۆژه‌دا ده‌یان هه‌زار كرێكاری كۆره‌ی جنوبی به ئامانجی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین به بارودۆخی كار و كاره‌ساتی نقوم بوونی كه‌شتییه‌كی موسافربه‌ری له ساڵی رابردووی زایینی، له شه‌قامه‌كانی شاری “سێئول”، پێته‌ختی ئه‌م وڵاته خۆپیشاندانیان وه‌ڕێخست. زۆرێك له كرێكارانی ناڕازی، لیباسی نارنجی ره‌نگیان له‌به‌ركردبوو و پلاكاردگهلێكیان به دروشمی دژه ده‌وڵه‌تی هه‌ڵگرتبوو. ئه‌م خۆپیشاندانه به ده‌ستێوه‌ردانی پۆلیس به‌ره‌و توندوتیژی كێشرا و زۆرێك له كرێكاران له ئاكامی هێرشی پۆلیس بریندار بوون.