رۆژی پێنجشه‌ممه ١٤ی مانگی ره‌شه‌ممه، فه‌رهه‌نگیان و موعه‌لیمانی بیرجه‌ند بۆ دووهه‌مین جار به مه‌به‌ستی پێڕاگه‌یشتن به داخوازییه‌كانیان له‌به‌رده‌م ئیداره‌ی گشتی ئاموزش و په‌روه‌رشی رژیم له ئۆستانی خوراسانی جنوبی كۆبوونه‌وه.
یه‌كێك له موعه‌لیمان به‌شدار له‌م كۆبوونه‌وه رایگه‌یاند: “جاری پێشوو رۆژی یه‌كشه‌ممه ١٠ی مانگی ره‌شه‌ممه كه كۆبووینه‌وه، به ئێمه‌یان راگه‌یاند بچنه نێو ئیداره و داخوازییه‌كانتان به شێوه‌ی كهتبی رابگه‌ینن تا به‌دواداچوونی بۆبكه‌ین، به‌ڵام تا ئێستا له لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانی پێوه‌ندیداره‌وه هیچ وڵامێكمان پێنه‌دراوه‌ته‌وه.” موعه‌لیمان پلاكاردگهلێكیان له ژێرناوی: “موعه‌لیم بیداره له هه‌ڵاوردن بێزاره، پێرانهگیشتن به داخوازیی موعه‌لیمان خه‌ساره‌تی قه‌ره‌بوو نه‌كردنه‌وه‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه”، هه‌ڵگرتبوو.