دووهه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی موره‌بیانی نێهزه‌تی سه‌وادئاموزی لورستان

175y
رۆژی سێشه‌ممه‌ ئه‌وه‌ڵی مانگی گۆڵان، جارێكی دیكه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ موره‌بیانی نێهزه‌تی سه‌وادئاموزی ئۆستانی لورستان له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ بارودۆخی دامه‌زراندنیان، له‌ به‌رامبه‌ر مه‌جلیسی رژیم كۆبوونه‌وه‌.
نوێنه‌ری موره‌بیانی ناڕازی به‌ ده‌ربڕینی ئه‌وه‌یكه‌ ئه‌مه‌ دووهه‌مین كۆبوونه‌وه‌یان له‌ به‌رامبه‌ر مه‌جلیسی رژیمه‌، رایانگه‌یاندووه‌ كه‌ موره‌بیانی نێهزه‌تی سه‌وادئاموزی ئۆستانی لورستان كه‌ نزیكه‌ی ١١ ساڵ پیشینه‌ی شۆغڵیان هه‌یه‌، به‌ ئیستخدام نه‌كردنیان له‌ وه‌زاره‌تی ئاموزش و په‌روه‌رش و بێبه‌ش بوونیان له‌ بیمه‌ ناڕازیین.