دوو تازه‌لاو قوربانی ته‌قینه‌وه‌ی مین له‌ سه‌وڵاوا

211

دوانیوه‌ڕۆی رۆژی دووشه‌ممه‌ ١٢ی مانگی گه‌لاوێژ، به‌ هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین له‌ نزیك ئاوایی “له‌نگه‌رێز” سه‌ربه‌شاری سه‌وڵاوا، كوڕێكی ١٣ ساڵ ته‌مه‌ن گیانی له‌ده‌ستدا و كوڕێكی ١٢ ساڵه‌ش به‌ سه‌ختی بریندار بوو.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، ئه‌م دوو تازه‌لاوه‌ كه‌ خه‌ڵكی ئاوایی “بێساران” بوون، بۆ شوانی هاتبوونه‌ ئه‌م ناوچه‌یه‌ كه‌ دواتر له‌ نزیك پاسگایه‌كی چۆڵ تێپه‌ڕ بوون كه‌ به‌ هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین تووشی رووداو بوون و یه‌كێكیان ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ستدا و یه‌كێكیتریشیان به‌ سه‌ختی بریندار بوو. شایانی باسه‌ به‌ هۆی كه‌مته‌رخه‌می به‌رپرسانی پێوه‌ندیدار، هه‌ر رۆژه‌ ئاماری قوربانیانی ته‌قینه‌وه‌ی مین رۆ له‌ زیاد بوونه كه‌ زۆربه‌یان منداڵانن.