دڕێژه‌ی خۆپیشاندانه‌كان له‌ بابل و موسه‌ننا و زیقاری عێراق

به‌ پێی راپۆرتهكان، سێ رۆژە لەسەر یەك خۆپێشاندان لە پارێزگای بابل بەردەوامە و خۆپێشاندەران داوای دوور خستنهوهی “حەسەن مەندیل، پارێزگاری بابل لە پۆستەكەی دهكهن و  به‌ وتهی خۆیان دهیانهوێت كەسێكی دەستپاك لە شوێنی دابنرێت ههروهها خۆپێشاندەران داوای باشتركردنی خزمەتگوزارییەكان، سزادانی گەندەڵكاران و دابینكردنی هەلی كار دەكەنهاوكات لە پارێزگای موسەنناش سەدان كەس خۆپێشاندانیان ئەنجامداو داوای دوورخستنەوەی پارێزگاریان كردشایانی سه، بەهۆی پێكدادانی نێوان هێزە ئەمنییەكان و خۆپێشاندەران لە پارێزگای زیقار 5 خۆپێشاندەر كوژراون و 314 كەسی دیكەش برینداربوون.

رۆژی پێنج شهممه‌ ١٤ی ڕهشهممه، خۆپێشاندەران زۆربەی رێگە سەرەكییەكانیان لە شاری “حللـەی” سەنتەری پارێزگای بابل داخستووە و له‌ پارێزگای “موسهنناش رۆژی  پێنجشەمە ١٤ی ڕهشهممه، دەيان كەس لەبەردەم باڵاخانەی پارێزگاكه‌ خۆپێشاندانیان ئەنجامداو داوای دوورخستنەوەی پارێزگار و  باشتركردنی خزمەتگوزارییەكان و سزادانی گەندەڵكارانیان كردههروهها  لە ئەنجامی پێکدادان لەنێوان خۆپێشاندەران و هێزەكانی بەرەنگاربوونەوەی ئاژاوە لە شاری ناسریە، خۆپێشاندەرێك كوژرا و زیاتر لە 35 كەسی دیكە برینداربوونجێی ئاماژهیه، سەرەڕای بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبوون بە كۆرۆنا، دژی گەندەڵی و گەندەڵكاران رۆژانە سەدان كەس لە پارێزگاكانی زیقار، بابل، دیوانیە و بەغدا خۆپێشاندان ئەنجامدەدەنبەپێی ئامارە فەرمییەکان، لە سەرەتای دەستپێكردنی خۆپێشاندانەكان لە شاری بەغدا و پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق لە كانوونی یەكەمی 2019 تاوەكو ئێستا، نزیكەی 600 كەس كوژراون و نزیکەی 20 هەزار كەسی دیكەش برینداربوون كە زۆربەیان لە خۆپێشاندەرانن.