دژایه‌تی له‌گه‌ڵ ئازادی مه‌رجداری محه‌ممه‌د سدیق كه‌بودوه‌ند

904
به‌ پێی راپۆرته‌كان، جارێكی دیكه‌ دادستانی تاران له‌گه‌ڵ ئازادی مه‌رجداری محه‌ممه‌د سدیق كه‌بودوه‌ند هه‌ڵسووڕاوی مافی مرۆڤ و بناغه‌داری رێكخراوی دیفاع له‌ مافی مرۆڤی كوردستان دژایه‌تی كرد.
به‌ پێی ئه‌م هه‌واڵه‌، دادستانی تاران بۆ دووهه‌مین جار له‌گه‌ڵ داواكاری ئازادی محه‌ممه‌د سدیق كه‌بودوه‌ند به‌ شێوه‌ی مه‌رجدار، دژایه‌تی كرد. شایانی باسه‌ ناوبراو ته‌نانه‌ت مافی مه‌ره‌خه‌سیشی نییه‌ و له‌م ٨ ساڵه‌ ته‌نیا یه‌كجار مه‌ره‌خه‌سی پێدراوه‌. جێگای وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌ محەممەد سدیق کەبوودوەند رۆژنامەنووس و سەرنووسەری هەفتەنامەی “پیام مردم” و دامەزرێنەری رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان، مانگی پووشپەڕی ساڵی ٨٦ دەستبەسەر و دوای ماوەیەک زیندان و بازداشت، لەلایەن دەزگا قەزاییەکانی رژیمه‌وه‌ به‌ ١١ ساڵ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكوم كرا.