دژایه‌تی له‌گه‌ڵ ئازادی مه‌رجداری كه‌بوودوه‌ند

215
دادستانی تاران له‌گه‌ڵ ئازادی مه‌رجدار و گۆڕینی بارودۆخی “محه‌ممه‌د سدیق كه‌بوودوه‌ند” دامه‌زرێنه‌ری رێكخراوی به‌رگری له‌ مافی مرۆڤی كوردستان، دژایه‌تی كرد. به‌ پێی راپۆرته‌كان، “محه‌ممه‌د سدیق كه‌بوودوه‌ند” رێكه‌وتی ١٠ی مانگی خاكه‌لێوه‌ی ١٣٨٦ی هه‌تاوی ده‌ستبه‌سه‌ر و به‌ تۆمه‌تی “ته‌بلیغ له‌دژی نیزام”، حوكمی ده ساڵ زیندانی بۆده‌ركرا كه‌ دواجار له‌ دادگایی پێداچوونه‌وه‌دا حوكمه‌كه‌ی بۆ ١١ ساڵ زیندان زیاد كرا. حوكمی ١١ ساڵ زیندانی محه‌ممه‌د سدیق كه‌بوودوه‌ند له‌ لقی ٦٥ی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی ئۆستانی تاران، ته‌ئید كرایه‌وه‌ و ئێستا له‌ زیندانی ئێوین ماوه‌ی حوكمه‌كه‌ی تێپه‌ڕ ده‌كات. شایانی باسه‌ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یكه‌ كه‌بوودوه‌ند ماوه‌ی ٨ ساڵه‌ له‌ زیندانی ئێوین دایه، دادستانی تاران له‌گه‌ڵ ئازادی مه‌رجداری ناوبراو و گۆڕینی بارودۆخی زیندانییه‌كه‌ی دژایه‌تی ده‌كات.