به پێی راپۆرته‌كان، داواكاری زیندانییه‌كی سیاسی خه‌ڵكی دیوانده‌ره به‌ناوی “محه‌ممه‌د حوسه‌ین ره‌زایی” سه‌باره‌ت به مه‌ره‌خه‌سی ئێستعلاجی، له لایه‌ن پزیشكی قانونی و دادستانی میناب ره‌ت كرایه‌وه.
كه‌مپه‌ینی دیفاع له زیندانیانی سیاسی و مه‌ده‌نی له‌سه‌ر زاری كانونی داكۆكیكارانی مافی مرۆڤ رایگه‌یاند: زیندانی سیاسی “محه‌ممه‌د حوسه‌ین ره‌زایی” كه له زیندانی میناب راگیراوه، رۆژی ١٣ی مانگی خاكه‌لێوه‌ی ئه‌مساڵ، له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی به‌نده‌رعه‌باس عه‌مه‌لی جه‌ڕاحی بۆكرا و به‌بێ ئه‌وه‌یكه ده‌وره‌ی ده‌رمانه‌كه‌ی ته‌واو بێت، سه‌رله‌نوێ بۆ زیندان گه‌ڕێندرایه‌وه. شایانی باسه، ناوبراو پێشتر له لایه‌ن پزیشكه‌كه‌ی و پزیشكی قانونی شاری به‌نده‌رعه‌باس سێ مانگ ئێستراحهتی پێ‌درابوو، به‌ڵام داواكارییه‌كه‌ی له لایه‌ن دادستانی “میناب”ه‌وه ره‌ت كرایه‌وه. جێگای ئاماژه‌یه، ناوبراو ساڵی ١٣٩٠ له شاری سنه به تۆمه‌تی هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حێزبهكانی نه‌یاری رژیم له لایه‌ن سپای پاسدارانی رژیمه‌وه درایه‌به‌ر ده‌ستڕێژی گولله و به برینداری ده‌ستبه‌سه‌ر كرا و دواتر له لایه‌ن دادگای رژیمه‌وه به ٤٥ ساڵ زیندان مه‌حكوم كرا.