دۆخی خراپی ته‌ندروستی دوو چالاكی كرێكاری “مه‌حموود ساڵه‌حی” و “عوسمان ئیسماعیلی”

به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، هه‌ر دوو چالاكی كرێكاری “مه‌حموود ساڵه‌حی” و “عۆسمان ئیسماعیلی” كه‌ ماوه‌ی ٢٠ ڕۆژه‌ به‌ تۆمه‌تی “به‌شداری كردن له‌ ڕۆژی جیهانی كرێكار و بڵاو كردنه‌وه‌ی وێنه‌ و فیلمه‌كانی له‌ تۆره‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان” ده‌ستبه‌سه‌ر و له‌ زیندانی ناوه‌ندی سه‌قز به‌ندكراون، له‌ باروودۆخێكی خراپی ته‌ندروستیدان.

مه‌حموود ساڵه‌حی” له‌ لایه‌ن دادگای ڕژیمه‌وه‌ له‌ شاری سه‌قز به‌ ٢٠ ملیۆن تمه‌ن جه‌زای ماڵی و “عۆسمان ئیسماعیلی” به‌ ٤٠ ملیۆن تمه‌ن جه‌زای نه‌قدی مه‌حكووم كرابوونئه‌م دوو چالاكه‌ كرێكاریه‌ حۆكمی دادگا و دانانی بارمته‌یان ڕه‌ت كرده‌وه‌به‌ پێی یاسای قه‌زایی ڕژیم هه‌ر به‌ندكراوێك له‌ بڕی یه‌ك ڕۆژ زیندانی سه‌دهه‌زار تمه‌ن جه‌ریمه‌ ده‌كرێت، له‌ ئێستادا و به‌پێی ئه‌م یاسایه‌ ماوه‌ی به‌ندكرانی “مه‌حموودی ساڵه‌حی” كۆتایی پێهاتووه‌  به‌ڵام به‌رپرسانی زیندان له‌ ئازادكردنی ناوبراو خۆ ده‌بوێرنشایانی باسه‌ كه‌ ڕۆژی شه‌ممه‌ ئه‌م چالاكه‌ كرێكارییه به‌ده‌ستبه‌ند و پێبه‌ند بۆ دیالیز بردووه‌‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌، باروودۆخی خراپی جه‌سته‌یی ناوبراو ته‌نانه‌ت ناڕه‌زایه‌تی پزیشكانی نه‌خۆشخانه‌شی لێكه‌ۆتووه‌ته‌وه‌جێی ئاماژه‌یه‌ كه‌ “عوسمان  ئیسماعیلییش له‌ باروودۆخێكی خراپی ته‌ندرۆستیدایه‌ و هه‌ر به‌م هۆیه‌وه‌ ته‌واوی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤی نێونه‌ته‌وه‌یی، ڕێكخراوه‌كانی كرێكاری ناوخۆ و جیهانی، ڕایانگه‌یاندووه‌ كه‌ دواهاتی هه‌ر ڕووداوێكی نه‌خوازراو كه‌ بۆ ئه‌م دووچالاكه‌ كرێكارییه‌ بێته‌ ئاراوه‌، له‌ ئه‌ستۆی به‌رپرسانی ڕژیمه‌ و ئێمه‌ خوازیاری ده‌ست به‌جێ ئازادی ئه‌م دوو چالاكه‌ كرێكارییه‌ن.