دۆزرانه‌وه‌ی ئاسەواری ٦ هەزار ساڵه‌ لە سەردەشت

658
لە ئەنجامی هەڵدانەوەی پێنج شوێنی مێژوویی لە ناوچه‌ی سەردەشت، ئاسەواری مێژویی چاخی بەردین کە بۆ ٦ هەزار ساڵ لەوەپێش دەگەڕێتەوە، دۆزرایەوە.
ئەو شوێنە مێژووییانە کە ٢٠ رۆژ لەوەپێش کاری کۆڵین و دەرهێنانی ئاسەوارەکانیان دەستی پێ کرد، کەوتۆونەتە نزیك ئاواییه‌كانی “نیسکاوێ، بریسوێ، بالان، باغی و بروێ”. تا ئێستا ئاسەوارگەلی وەک پێداویستیە سەرەتاییەکانی ژیان، شوێنی نیشتەجێبوون، کەلوپەلی تایبەت بە ناشتن و رێورەسمی بە خاکسپاردنی مردووه‌کان دۆزراونەتەوە. لە باری مێژوییەوە ئاسەوارەکان دەگەڕێنەوە بۆ قۆناغی چاخی نوێی بەردین کە بە سەرەتای دەسپێکی کشتوکاڵ و رام كردنی ئاژەڵ لە لایەن مرۆڤەوە پێناسە دەکرێ.