دۆزرانه‌وه‌ی ته‌رمی دوو منداڵ له‌ شاری سنه‌

387
هه‌واڵه‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ له‌ ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا ته‌رمی دوو منداڵ كه‌ ماوه‌یه‌ك له‌وه‌پێش بێسه‌روشوێن ببوون، دۆزراونه‌ته‌وه‌. به‌ پێی ئه‌م هه‌واڵه‌، ته‌رمی دوو منداڵ كه‌ له‌ ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا له‌ لایه‌ن كه‌سانێكی نه‌ناسراوه‌وه‌ رفێندرابوون له‌ حاڵێكدا كه‌ ئه‌ندامی داخڵی جه‌سته‌یان ده‌رهێنرابوو، له‌ نزیك سیلوی شاری سنه‌ دۆزراونه‌ته‌وه‌. شایانی باسه‌ تا ئێستا لایه‌نه‌كانی پێوه‌ندیداری رژیم له‌م پێوه‌نده‌دا هیچ كه‌سێكیان ده‌ستبه‌سه‌ر نه‌كردووه‌ و ئه‌مه‌ش نیگه‌رانی هاوڵاتیانی شاری سنه‌ی لێكه‌وتۆته‌وه‌.