به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، رۆژی چوارشه‌ممه ته‌رمی هاوڵاتییه‌كی دانیشتووی گه‌ڕه‌كی فه‌ره‌جه‌ی شاری سنه له كوچكه‌ڕه‌ش دۆزرایه‌وه.
رۆژی چوارشه‌ممه ١٩ی مانگی خاكه‌لێوه، ته‌رمی لاوێك به ناوی “محه‌ممه‌د سهیێدی” ته‌مه‌ن ٢٢ ساڵ له “كوچكه ڕه‌ش”ی شاری سنه دۆزرایه‌وه. ناوبراو له رۆژی سێشه‌ممه‌وه له ماڵ چووبۆوه ده‌ره‌وه و رۆژی چوارشه‌ممه ته‌رمه‌كه‌ی له كوچكه‌ڕه‌ش دۆزرایه‌وه. شایانی باسه ته‌رمی ئه‌م لاوه ره‌وانه‌ی پزیشكی قانونی كراوه و تا ئێستا له هۆكاری مه‌رگی ناوبراو، زانیارییه‌ك بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه.