لە ماوهی رۆژانی رابردوو گۆڕێکی بە کۆمەل لە سنوری ناوچهی سەعدیە دۆزراوەتەوە كه تهرمی ٤٤ کەسی تێدای.به پێی راپۆرتی بەڕێوەبەری ناوچهی سەعدیە، گۆڕێکی بەکۆمەل لە سەربازگەی کۆبرای سنوری ناوچهكه دۆزراوهتهوه و تهرمی ٤٤ کەسی تێدایە كه ھاوڵاتی مەدەنین و لەلایەن چەکدارانی داعشەوە کوژراون. شایانی باسه لەسەرەتای شەڕی داعش، نزیکەی ١٠ گۆڕی بە کۆمەل دۆزراونەتەوە.