دۆزینه‌وه‌ی دووهه‌مین كامیۆنی هه‌ڵگری په‌ناخوازان له‌ ئۆتریش

318
رۆژی شه‌ممه‌ ٧ی مانگی خه‌رمانان، پولیسی ئۆتریش دوو رۆژ دوای تراژدیای دۆزینه‌وه‌ی كامیونێكی هه‌ڵگری ٧١ ته‌رمی كۆچبه‌ران، كامیونێكی دیكه‌ كه‌ هه‌ڵگری ژماره‌یه‌ك په‌ناخواز بوو، دۆزرایه‌وه‌. ئه‌م كامیونه‌ كه‌ هه‌ڵگری ٢٦ كۆچبه‌ر بوو له‌ نزیك شاری “برانائو ئێم ئێن” له‌ غه‌ربی ئۆتریش له‌نزیك سنووری ئاڵمان دۆزرایه‌وه‌. به‌ وته‌ی كاربه‌ده‌ستانی پۆلیسی ئۆتریش، ٣ منداڵ له‌ نێو ئه‌م كۆچبه‌رانه‌ به‌هۆی كه‌می ئاو له‌ بارودۆخێكی ناله‌باردا بوون و ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كران. ئه‌م كامیونه‌ دوو رۆژ دوای دۆزینه‌وه‌ی كامیونێكی دیكه‌ له‌ شه‌رقی ئۆتریش، دۆزرایه‌وه‌. كاربه‌ده‌ستانی پایه‌به‌رز ئه‌م رووداوه‌یان به‌ مه‌ترسیه‌كی گه‌وره‌ و‌ قه‌یرانی په‌ره‌سه‌ندنی هه‌ڵاتنی كۆچبه‌ران بۆ قاره‌ی ئوروپا ناولێبرد.