دۆزینه‌وه‌ی گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵی ژنانی ئێزدی له‌ شه‌نگال

74a
راپۆرته‌كان باس له‌ دۆزینه‌وه‌ی گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵی ژنانی ئێزدی له‌ شاری شه‌نگال ده‌كه‌ن.
دۆزینه‌وه‌ی ئه‌م گۆڕه‌ به‌كۆمه‌ڵه كه‌ له‌ حاشیه‌ی شاردایه‌،‌ رۆژێك دوای وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌م شاره‌ له‌ گروپی ئیسلامگه‌رای داعش رووده‌دات. گروپی داعش دوای پێشڕه‌وی له‌ عێراق و وه‌رگرتنه‌وه‌ی شاری شه‌نگال ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ ئێزدییه‌كان به‌ تایبه‌ت پیاوانی كوشت و ژنانیش به‌كۆیله‌ گیران یان ده‌ستدرێژی جنسیان كرایه‌ سه‌ر. شایانی باسه‌ رۆژی جومعه‌ ٢٢ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، هێزه‌كانی گه‌ریلا، پێشمه‌رگه‌كان و هێزه‌كانی خۆڕاگری جه‌ماوه‌ریی به‌ پاشه‌كشه‌ پێكردن به‌ گروپی داعش له‌ شه‌نگال، ئه‌م شاره‌یان به‌ته‌واوه‌تی كۆنتڕۆڵ كرده‌وه‌.