دۆزینه‌وه‌ی گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵ له‌ كه‌ركووك

556t

به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی عێراق، هه‌واڵی دۆزینه‌وه‌ی گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵیان به‌ ١٩ ته‌رم له‌ باشووری ئۆستانی كه‌ركووك راگه‌یاند.
به‌ وته‌ی به‌رپرسانی ئه‌منیه‌تی عێراق، ته‌رمه‌گه‌لێك كه‌ له‌م گۆڕه‌ دۆزراونه‌ته‌وه‌ ١٩ كه‌س له‌ هێزه‌ خۆبه‌خشه‌كان بوون كه‌ هاوینی رابردوو و پاش پاشه‌كشه‌ی هێزه‌كانی پۆلیس و گروپه چه‌كداره‌ مه‌حه‌للیه‌كان له‌ ئاوایی توورك نشینی “به‌شیر” به‌ ده‌ستی گروپی ئیسلامگه‌رای “داعش” كوژرابوون. به‌رپرسانی عێراق رایانگه‌یاند، له‌وانه‌یه‌ گۆڕگه‌لێكی دیكه‌ش له‌م ناوچه‌یه‌ بدۆزرێنه‌وه‌.