دۆستی دێرینی كۆمه‌ڵه‌ كه‌ریم ره‌وشه‌ن توده ‌ ماڵئاوایی له‌ ژیان كرد

394
رۆژی جومعه‌ ١٣ی مانگی خه‌رمانان، “كاك كه‌ریم ره‌وشه‌ن توده‌”، ناسراو به‌ “میرزا كه‌ریم”، دوای ماوه‌یه‌ك ده‌ست و په‌نجه‌ نه‌رم كردن له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی سه‌ره‌تان، له‌ ته‌مه‌نی ٨٠ ساڵه‌یی دا له‌ شاری مه‌ریوان ماڵئاوایی له‌ ژیان كرد.
میرزا كه‌ریم كه‌سایه‌تی خۆشناوی شاری مه‌ریوان هه‌ر له‌ سه‌رده‌می حكومه‌تی شاوه‌ پێی نابووه‌ جه‌رگه‌ی خه‌باتی سیاسیه‌وه‌. دوای هاتنه ‌سه‌ركاری رژیمی ئیسلامیش، ئه‌و خه‌باته‌ی درێژه‌ پێدا. له‌گه‌ڵ درێژه‌ی هێرش بۆسه‌ر كوردستان، ژیانی ئاسایی خۆی به‌جێهێشت و له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی له‌ پاڵ مه‌قه‌ره‌كانی كۆمه‌ڵه‌ یار و یارمه‌تیده‌ری خه‌باته‌كه‌یان بوو. میرزا كه‌ریم دوای گه‌ڕانه‌وه‌شی بۆ شاری مه‌ریوان، تا دوایین رۆژه‌كانی ژیانی به‌ سه‌ربه‌رزیه‌وه‌ ژیا و سه‌ری بۆ گوشاره‌كانی رژیمی كۆماری ئیسلامی دانه‌نه‌واند.