دیاری كردنی حه‌قده‌ست له‌ناو ناكۆكیی كار و سه‌رمایه‌دا

به‌ پێی ڕاپۆرتی ههواڵنێریی حكوومهتیی ئیلنا، حهفتهی ڕابردوو سێههمین كۆبوونهوهی كۆمیتهی حهقدهستی شۆرای باڵای كاری ڕژیم، به‌ حزووری نوێنهرانی خاوهنكارانی بهشی دهوڵهتی  و خسووسی و نوێنهرانی ڕێكخراوه‌ كرێكارییهكانی سهربه‌ دهوڵهت، بهڕێوهچوولهم كۆبوونهوهیهدا قهرار بوو موحاسباتی سهبهدی بژێوی ساڵی ١٤٠٠ به‌ پێی داتاكانی تهوهرۆمی مانگی بهفرانبار، تاوتوێ بكرێتبهڵام نوێنهری خاوهنكاران و دهوڵهت، به‌ ئامانجی خۆدزینهوه‌ له‌ بهڕێوهبردنی ماددهی ٤١ی ههر ئهم یاسا دژه‌ كرێكارییه، كه‌ ئاماژه‌ به‌ دیاری كردنی حهقدهست به‌ پێی ههزینهی ژیانی بنهماڵه‌ كرێكارییهكان دهكات، تهوهری كهم كردنهوهی مامناوهندی جهمعییهتی بنهماڵه‌ كرێكارییهكانیان هێناوهته‌ گۆڕێبه‌ پێی ههر ئهم ڕاپۆرته، محهممهد ڕهزا تاجیك، یهكێك له‌ نوێنهرانی ڕێكخراوه‌ كرێكارییهكانی سهر‌ به‌ دهوڵهت، له‌ پێوهند لهگهڵ ڕهوتی وتووێژ لهم دانیشتنهدا وتوویهتی كه‌: “له‌ باروودۆخێك داین كه‌ زیادكردنی ١٠٠ لهسهدی حهقدهستی كرێكارانیش ناتوانێ، حهقدهستی كرێكارانی لانیكهموهرگر، بگهیهنێتهوه‌ هێڵی ههژاریبردنهسهروهی سهد له‌ سهدی حهقدهستی ٢ ملیۆن و ٦٠٠ ههزار تمهن، دهبێته‌ ٥ ملیۆن و ٢٠٠ ههزار تمهن و به‌ ههر پێوهرێك لێكیدهینهوه، كهمتر له‌ هێڵی ههژارییه‌”. ناوبراو له‌ درێژهدا دهڵێ: “تهنانهت داتاكانی ناوهندی لێكۆڵینهوهكانی مهجلیس نیشانی دهدات كه‌ هێڵی ههژاری، تهنانهت له‌ دوو هێندهی حهقدهستهكانیش، یهكجار زیاتره‌. له‌ لایهكی دیكهوه، به‌ وتهی فهرامهرز تۆفیقی، سهرۆكی كۆمیتهی حهقدهستی ناوهندی شۆرا ئیسلامییهكان، به‌ لهبهرچاوگرتنی ڕێژهی حهقدهستهكان، ٥٨ لهسهدی كۆمهڵگا نهك بۆ ژیان بهسهر بردن، بهڵكوو بۆ زیندوو مانهوه‌ ههوڵ دهدهنئهمه‌ ئیعترافی كهسێكه‌ كه‌ خۆی له‌ دیاری كردنی ههر ئهم بهناو حهقدهسته‌ مهمره‌ و مهژییهدا، دهورونهخشی بووه‌.  ههڵبهت به‌ پێی ڕاپۆرته‌ بابهتییهكان، باروودۆخهكه‌ یهكجار لهوانه‌ كارهساتبارتره‌.

یهكێك له‌ ئامانجهكانی ڕژیم له‌ دووپات كردنهوهی ئهم سێناریۆ و نومایشی ئهم چهنهلێدانانه، وهدهست هێنانی ئێعتباره‌ بۆ ڕێكخراو و ناوهنده‌ دژه‌ كرێكارییهكانی سهر به‌ دهوڵهتدهوڵهت بهردهوام ههوڵ دهدات تا له‌ ڕێگهی ئهم ڕێكخراوانهوه، بهشێك له‌ چینی كرێكاری ئێران، له‌ پێوهند لهگهڵ بردنهسهرهوهی حهقدهستهكان، بخاته‌ ژێر كۆنتڕڵی خۆیهوه‌. ئهوهش له‌ حاڵێك دایه‌ كه‌ ڕێكخراوه‌ زهرده‌ دهوڵهتییهكان، هیچ ئێعتبار و پێگهیهكیان له‌ ناو‌ جهماوهری كرێكاردا نییه‌ و سهرهڕای ههموو پرتهوبۆڵهكانیان، سهرهنجام، ملكهچی بڕیاره‌ دژه‌ كرێكارییهكانی خاوهنكاران و دهوڵهت دهبن.

ئهم نومایشهی چهنهلێدانه‌ لهسهر بردنهسهرهوهی لانیكهمی حهقدهستی ساڵی ١٤٠٠، له‌ حاڵێك دایه‌ كه‌ به‌ پێی ڕاپۆرتی ناوهندی ئاماری ئێران، قیمهتی پێداویستیی خواردهمهنیی خهڵك له‌ ١٧ ئۆستاندا پتر له‌ ٥٧ لهسهد چووهته‌ سهرێچوونهسهرهوهی قیمهتی نان و دانهوێڵه‌ لهگهڵ تهوهرۆمی نوقتهیی ٥٧ لهسهدیی گۆشتی سوور و سپی و چوونهسهرهوهی ٦٠ لهسهدیی قیمهتی هێلكه‌ و گرووپی شیرهمهنی، دهتوانێ بێته‌ هۆی بدخۆراكی، برسییهتیی لهڕاده‌ بهدهری زۆربهی بنهماڵه‌ كرێكارییهكان كه‌ جهمعییهتیان پتر له‌ ٤٥ ملیۆن كهسه‌. به‌ لهبهرچاوگرتنی ئهم تهوهرۆمه‌ هاوسارپساوه، ئهگهر لانیكهمی حهقدهستی كرێكاران لانیكهم ٤ بهرابهر واته‌ ٤٠٠ لهسهدیش زیاد بكرێ، دیسان ناگاته‌ هێڵی ههژاریبه‌ لهبهرچاوگرتنی ههر ئهم ڕاستییانه‌ بوو كه‌ گرووپی یهكیهتیی خانهنشینكراوان، ماوهیهك لهمهوبهر، له ڕێگهی بهیانییهیهكهوه‌ به‌ سهرهنجدان به‌ چوونهسهرهوهی چهند بهرابهریی قیمهتهكان، ههزینهی سهبهدی بژێوی كرێكارانیان نزیك به‌ ١٢ ملیۆن تمهن بهرئاورد كردلهبهر ئهوهیكه‌ بهشی زۆری حهقدهستی كرێكاران دهكرێته‌ ههزینهی كرێ ماڵ.

چهنهلێدان لهسهر دیاری كردنی لانیكهمی حهقدهستهكان له‌ شۆرای باڵای كاری ڕژیم له‌ حاڵێكدا درێژهی ههیه‌ كه‌ لانیكهمی حهقدهستی دیاریكراو له‌ لایهن ئهم ناوهندهی سهرمایهدارییهوه‌ هیچكات هاوسهنگییهكی لهگهڵ ههزینهی ژیانی بنهماڵه‌ كرێكارییهكان نهبووه‌. ئهمساڵ نوێنهری خاوهنكاران بۆ له‌ خوارهوه‌ ڕاگرتنی لانیكهمی حهقدهستهكان، لهسهر كهم كردنهوهی مامناوهندی جهمعییهتی بنهماڵه‌ كرێكارییهكان كه‌ ههتا ئێستا ٤ كهس بووه، پێداگریی كردووه‌. نوێنهری خاوهنكارانی بهشی خسووسی و دهوڵهتی، ههروهها بڵاوبوونهوهی كۆرۆنایان كردووهته‌ دهرفهت و بیانوویهك بۆ بهرهنگاربوونهوه‌ لهگهڵ خواستی بردنهسهرهوهی حهقدهستهكانیهكێك له‌ بیانووهكانی دیكهی دهوڵهت و خاوهنكاران بۆ دژایهتی لهگهڵ بردنهسهرهوهی حهقدهستی كرێكاران، ئهوهیه‌ كه‌ دهڵێنئهگهر حهقدهستی كار بڕواته‌ سهرێ، ههزینهی بهرههم هێنانیش دهچێته‌ سهرێئهوهش له‌ حاڵێك دایه‌ كه‌ له‌ ئێران، به‌ پێی لێكۆڵینهوهی سهرچاوه‌ سهربهخۆكان، حهقدهستی كرێكار، هێندێك له‌ ٥ لهسهد زیاتر و له‌ باشترین حاڵهت دا ٩ لهسهدی ههزینهی بهرههمهێنانه‌. به‌ لهبهرچاوگرتنی تاكتیك و ههوڵی سهرمایهداران بۆ لهخواڕێ ڕاگرتنی لانیكهمی حهقدهستهكان، دیاری كردنی ئهم لانیكهمه‌ به‌ پێی دابین كردنی ژیانێكی ئینسانی و دانانی سنوورێك بۆ سهرمایهداران لهئاست كهم كردهوهی حهقدهستهكان، بووهته‌ یهكێك له‌ داخوازییهكانی كرێكاران و بووهته‌ یهكێك له‌ تهوهره‌ گرینگهكانی بزووتنهوهی كرێكاریی ئێرانبهشی پێشڕهوی بزووتنهوهی كرێكاریی ئێران وهك بهشێك له‌ بزووتنهوهی چینی كرێكار له‌ ئاستی جیهاندا، بهو ئامانجه‌ كه‌ كهم داهاتترین بهشی چینی كرێكاریش بتوانێ بهلهبهرچاوگرتنی ئاستی تهوهرۆمی واقعی و چوونهسهرهوهی قیمهتهكان، ژیانی خۆی دابین بكات، لهسهر بردنهسهرهوهی لانیكهمی حهقدهستهكان پێداگری دهكات.

له‌ ئێران له‌ كێشمهكێشی نێوان دوو چینی سهرهكیی كۆمهڵگادا، سهرمایهداران و خاوهنانی سهنعهت و دهوڵهت، وهك كڕیارانی هێزی كار، به‌ پشت بهستن به‌ ئهرتهشی مهزنی بێكاران، ههوڵ دهدهن، حهقدهستی كرێكاران تا ئهو جێگایهی كه‌ ئیمكانی ههیه، بێننه‌ خوارێ و دیفاع له‌ بردنهسهرهوهی ههرچی زیاتری قازانجی خۆیان، به‌ مافی بێ ئهملاوئهولای خۆیان دهزاننكرێكارانیش به‌ مافی خۆیانی دهزانن كه‌ له‌ بهرامبهر خستنهگهڕی هێزی كاریاندا، حهقدهستێك وهرگرتن كه‌ به پێی ڕێژهی تهوهرۆمی واقعی كۆمهڵگا و پێداویستییهكانی دابین كردنی ژیانێكی ئینسانی له‌ سهدهی ٢١دا بێت و  بتوانن ژیانی خۆیان و بنهماڵهكانیان دابین بكهنله‌ نێوان مافی سهرمایهدار و مافی كرێكاردا، بهردهوام بهئاشكرا، ناكۆكیی سهر ههڵدهدات و لێرهدا زهبری زۆر‌ حوكم دهكاتڕژیمی كۆماری ئیسلامی، له‌ هاوسهنگیی هێزی ئێستادا، به‌ زهبری یاسا و له‌ ڕێگهی بهكار هێنانی هێزی سهركوت، ئهم ناكۆكییهی، بهرهو‌ لێكهوتنهوهی قازانجی سهرمایهداران بردووه‌.

لهو جێگهوه‌ كه‌ بزووتنهوهی مافخوازیی كرێكاران درێژهی ههیه‌ و به‌ شێوهی چارهههڵنهگر، پهره‌ دهستێنێ، له‌ جهرهیانی ئهم خهباتهدا، بهستێنی بابهتی بۆ پێكهێانی ڕێكخراوی جهماوهری و چینایهتیی كرێكاران دهخوڵقێ و كرێكاران ههنگاو به‌ ههنگاو، خۆیان وهك چینێك بۆ خۆیان، ڕێك دهخهن و لهو بهرژهوهندییانه‌ دیفاع دهكهن كه‌ بهرژهوهندی چینایهتیی كرێكارانه‌ و هاوسهنگیی هێز به‌ قازانجی خۆیان دهگۆڕن.