دیاری كردنی مه‌ئمووریه‌تی شورای باڵای فه‌زای مه‌جازی له‌ لایه‌ن رێبه‌ری رژیم

683
رێبه‌ری كۆماری ئیسلامی رۆژی شه‌ممه‌ ١٤ی مانگی خه‌رمانان، له‌ بڕیارێكدا ئه‌ندامانی نوێ شورای باڵای فه‌زای مه‌جازیی بۆ قۆناغێكی چوارساڵه‌ په‌سه‌ند كرد و ده‌ مه‌ئمووریه‌تی بۆ ئه‌م شورایه‌ دیاری كرد.عه‌لی خامنه‌یی مه‌ئمووریه‌تگه‌لێكی له‌وانه‌ “كونتڕۆڵ هه‌رچی زۆرتر و پاكسازی فه‌زای مه‌جازی، بڵاوكردنه‌وه‌ی یاسا و رێسا ئیسلامییه‌كان، پێشگیری له‌ ره‌خنه‌كان و زیانه‌ فه‌رهه‌نگیه‌كان له‌م بواره‌دا و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ هێرشی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی فه‌رهه‌نگی” بۆ ئه‌م شورا دیاری كرد. خامنه‌یی هه‌روه‌ها خوازیاری “ته‌دوین و په‌سه‌ند كردنی نیزامه‌ ئه‌منیه‌تی، حقوقی، قه‌زایی و ئینتزامییه‌كان له‌ فه‌زای مه‌جازی” بووه‌. رێبه‌ری كۆماری ئیسلامی و ناوه‌نده‌كانی ژێر چاودێری ناوبراو، خوازیاری “پاڵاوتنی یه‌كجار”ی فه‌زای مه‌جازی و مه‌سدود كردنی كاناڵه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانن.