بنه‌ماڵه‌ی زیندانییانی سیاسی له ساڵڕۆژی هێرشی هێزه ئهمنییهتییهكانی رژیم بۆسه‌ر به‌ندی ٣٥٠ی زیندانی ئێوین له ٢٨ی مانگی خاكه‌لێوه‌ی ساڵی ٩٣، ئه‌م رۆژه‌یان “رۆژی زیندانی سیاسی، راگه‌یاند.
دوابه‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی راگه‌یاندنی كۆمه‌ڵێك له بنه‌ماڵه‌كانی زیندانییانی سیاسی له ساڵڕۆژی هێرش بۆسه‌ر به‌ندی ٣٥٠ی ئێوین و لێدانی زیندانییانی سیاسی له ساڵی رابردوو، گروپێك له بنه‌ماڵه‌كانی ئه‌م زیندانییانه رایانگه‌یاند: “بۆ زیندوو راگرتنی یاد و بیره‌وه‌ری خۆڕاگری ئه‌وان، ئه‌م رۆژه‌یان وه‌ك رۆژی زیندانییانی سیاسی راگه‌یاند و تا كاتی ده‌سته‌به‌ر بوونی مافی پێشێلكراوی هه‌ڵسووڕاوانی سیاسی و مه‌ده‌نی، هه‌ر ساڵ یادی ئه‌م رۆژه ده‌كه‌نه‌وه.