دیاری نه‌كردنی سه‌همیه‌ی تازه‌ی بیمه‌ی كرێكارانی ساختمانی

9y (2)
هه‌واڵنێری حكومه‌تی فارس له‌ راپۆرتێكدا هه‌واڵی دیاری نه‌كردنی سه‌همیه‌ی تازه‌ی بیمه‌ی كرێكارانی ساختمانی راگه‌یاند.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، سه‌ره‌ڕای واریز كردنی میلیاردها تمه‌ن له‌ شوێنی په‌روانه‌ ساختمانییه‌كان له‌ ماوه‌ی ساڵه‌كانی ٨٨ تا ٩٢ به‌ حیسابی سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی، به‌ڵام تا ئێستا ئامارێكی ده‌قیق له‌ ژماره‌ی كرێكارانی ساختمانی بیمه‌ كراو، ئێرائه‌ نه‌دراوه‌. به‌ چه‌شنێك كه‌ سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی ژماره‌ی بیمه‌ كراوانی ٨٠٠ هه‌زار و مه‌جلیسی رژیم ٦٠٠ هه‌زار كه‌س راگه‌یاندووه‌. بڕیاره‌ مافی بیمه‌ی كرێكارانی ساختمانی، ٢٠ له‌سه‌د له‌ شوێنی په‌روانه‌كانی ساخت و ساز، حه‌وت له‌سه‌د له‌ لایه‌ن كرێكاران و ٣ له‌سه‌دیش له‌ لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه‌ دابین بكرێت، به‌ڵام ده‌وڵه‌ت له‌ په‌رداخت كردنی سه‌همی خۆی، خۆده‌بوێرێت.