دیداری شاندی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان له‌گه‌ڵ كۆمیته‌ی ڕیبه‌ری كۆمه‌ڵه‌

به‌پێی هه‌واڵی ده‌بیرخانه‌ی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه‌(ڕێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران)، ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٥ی جۆزه‌ردان، هه‌یئه‌تێك كه‌ پێكهاتبوو له‌ هاوسه‌رۆكی ك.ن.ك و به‌رپرسانی ئه‌و ڕێكخراوه‌ بۆ دیدارێك، سه‌ردانی مه‌قه‌ری ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه‌یان كرده‌ و له‌گه‌ڵ هه‌یئه‌تێك له ‌كۆمیته‌ی ڕێبه‌ری كۆمه‌ڵه‌ بیروڕایان ئاڵوگۆڕ كرد.

له‌م دانیشتنه‌دا، به‌ تایبه‌ت تیشك خرایه‌ سه‌ر هاو‌ئاهه‌نگی نێوان ده‌وڵه‌تانی ئێران، عێراق، توركییه‌ و سووریه‌ له‌ دژی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان له‌هه‌ر چوارپارچه‌، له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا ته‌ئكید كرایه‌ سه‌ر پێویستی هاوكاری لایه‌نه‌كانی كوردستان له‌ پێناوی پووچه‌ل كردنه‌وه‌ی پیلانه‌كانی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌هه‌روه‌ها هێرشه‌كانی سووپای توركییا بۆ سه‌ر باشووری كوردستان و سیاسه‌تی سووتاندن و كاولكاری و تاڵان و بڕۆی ده‌وڵه‌تی توركییه‌ له‌م ناوچه‌یان‌ مه‌حكووم كرد.