به پێی هه‌واڵێك له لایه‌ن ده‌بیرخانه‌ی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی كومه‌ڵه، چاوپێكه‌وتنیك له نێوان هه‌یئه‌تێك له لایه‌ن كومیته‌ی ناوه‌ندی یه‌كیه‌تی كومۆنیستهكانی عێراق و كومیته‌ی ناوه‌ندی كومه‌ڵه، له مقه‌ڕی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه به‌رێوه‌چوو. ئه‌ندامانی هه‌یئه‌تی یه‌كیه‌تی كومۆنیستهكانی عێراق بریتی بوون له هاوڕێیان: “نزار عه‌بدوڵا، ئاسۆ غه‌ریب، كارزان كه‌ریم و ئازاد عه‌لی”. ئه‌ندامانی كومیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه برینی بوون له: هاوڕێیان، “ئیبراهیم عه‌لیزاده، ره‌ئۆف په‌ره‌ستار، فه‌ریدون نازری، سروه ناسری و فه‌رهاد شه‌عبانی.” له‌م دیداره‌دا بارودۆخی سیاسی ئێران و عێراق و ناوچه‌كه به گشتی درایه به‌ر باس و لێكولینه‌وه. سه‌رنج و بۆچوونی هه‌ر دوو لا له‌سه‌ر مه‌سه‌له سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان گه‌لێك له‌یه‌ك نزیك بوون. له‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا، بریار دار كه هاوكارییه‌كانی نێوان هه‌ر دوولا، به‌تایبه‌ت له بواری كاری روشنگهرانهی هاوبه‌شدا په‌ره‌ی پێ بدرێت و به‌رده‌وام و به‌تایبه‌ت له‌كاته هه‌ستیاره‌كان دا، چاوپێكه‌وتن رێكبخرێت و ئاڵوگۆڕی بیروڕا بكرێت.