دیدار و چاوپێكه‌وتنی كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكاران و ئه‌ندامانی كومیته‌ی هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ جه‌لیل مۆحه‌ممه‌دی

644q
به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتووه‌، ژوماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ كرێكاران و ئه‌ندامانی كومیته‌ی هاوئاهه‌نگی بۆ یارمه‌تیدان به‌ پێكهێنانی رێكخراوه‌ كرێكارییه‌كان و چالاكانی مه‌ده‌نیی شاری سنه‌، چوونه‌ سه‌ردانی جه‌لیل مۆحه‌ممه‌دی هه‌ڵسووڕاوی كرێكاری.
به‌پێی ئه‌م راپۆرته‌، كۆمه‌ڵێك له‌ هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری و مه‌ده‌نیی شاری سنه‌ به‌ مه‌به‌ستی چاوپێكه‌وتن و به‌خێرهاتن كردنه‌وه‌ و پشتیوانیی له‌ چالاكییه‌ ره‌واكانی جه‌لیل مۆحه‌ممه‌دیی، سه‌ردانی ناوبراویان كرد كه‌ له‌گه‌ڵ پێشوازی گرموگوڕی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌م هه‌ڵسووڕاوه‌ كرێكارییه‌ش به‌ره‌وڕوو بوویه‌وه‌‌. شایانی باسه‌ جه‌لیل مۆحه‌ممه‌دی له‌ سه‌روبه‌ندی “٨ی مارس”ی ئه‌مساڵ له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌تییه‌كانی رژیمه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرا و له‌ رێكه‌وتی ١١ی مانگی خاكه‌لێوه‌ به‌ قه‌راری وه‌سیقه‌ی سه‌د میلیۆن تمه‌نیی له‌ زیندانی سنه‌ ئازاد كرا.