دیسان سه‌باره‌ت به‌ كاره‌ساتی كوشتاری كوڵبه‌ران له‌ كوردستان

ڕۆژ نییه‌ كه‌ هه‌واڵی دڵته‌زێنی كوشتاری كۆڵبه‌ران له‌ سنووره‌كان نه‌بیستینبه‌ پێی ڕاپۆرته‌ بڵاوكراوه‌كان، له‌ ماوه‌ی یه‌ك مانگی ڕابردوودا ١٩٤ كۆڵبه‌ر به‌هۆی ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆ، ٤٢ كۆڵبه‌ر به‌هۆی ڕووداوی ڕێگا سه‌خت و پڕمه‌ترسییه‌كان، ١٢ كۆڵبه‌ر به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین، و ٤ كۆڵبه‌ریش به‌هۆی ڕووداوی هاتووچۆ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و یان بریندار بوونله‌ نێوان كۆڵبه‌رانێك كه‌ به‌ ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆ كوژراون، ٦ كۆڵبه‌ر ته‌مه‌نیان كه‌متر له‌ ١٨ ساڵ بووه‌به‌داخه‌وه‌ ئاماری ئه‌م جه‌نایه‌ته‌ ڕۆژ به‌ ڕۆژ ده‌ڕواته‌ سه‌رێژماره‌ی كه‌سانێك كه‌ گیانی خۆیان له‌ پێناو دابین كردنی ژیانێكی مه‌مره‌ و مه‌ژی له‌ كوێره‌ ڕێگا سنوورییه‌كان به‌هۆی ته‌قه‌ی به‌كرێگیراوانی ڕژیمی ئیسلامی له‌ده‌ست داوه‌ له‌ ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوودا به‌شێوه‌ی مامناوه‌ند ١٠٠ كه‌س له‌ ساڵدا بووه‌ و چه‌ند به‌رابه‌ری ئه‌م ژماره‌یه‌ش بریندار بوون و له‌كار كه‌وتوونزۆربه‌ی بازگه‌ سنوورییه‌كان له‌ سه‌ڵماسه‌وه‌ تا هه‌ورامان به‌تایبه‌ت بازگه‌كانی شارستانی پیرانشار، سه‌رده‌شت، بانه‌ و مه‌ریوان شوێنی تێپه‌ڕینی ژنان و پیاوان، لاوان و ته‌نانه‌ت منداڵانێكن كه‌ بۆ وه‌ده‌سهێنانی بژێوی ژیانیان له‌گه‌ڵ مه‌رگ له‌ كایه‌یه‌كی ڕاسته‌قینه‌دان.

جۆراوجۆربوون و به‌رینایی ئه‌و خه‌ڵكه‌ی كه‌ ده‌ست ده‌ده‌نه‌ كۆڵبه‌ری، خۆی نیشانه‌ی قووڵ بوونی قه‌یرانی بێكاری له‌ كوردستانه‌كرێكارانی كۆچبه‌ر كه‌ به‌هۆی نه‌خۆشیی كۆرۆنا و داخرانی شیركه‌ته‌كان چیتر وه‌ك ڕابردوو ناچنه‌ ده‌ره‌وه‌ی كوردستان و ڕوو ده‌كه‌نه‌ كۆڵبه‌ری؛ خوێندكارانی خاوه‌ن بڕوانامه‌ی زانكۆ كه‌ دانامه‌زرێن؛ ژنانێك كه‌ نانده‌رهێنه‌ری بنه‌ماڵه‌ی خۆیانن؛ كچانێك كه‌ برایه‌كیان له‌ ماڵێدا نییه‌؛ نه‌خۆشانێك كه‌ بۆ دابین كردنی هه‌زینه‌ی ژیان و خه‌رجی كه‌مه‌رشكێنی ده‌رمان و دكتور ناچار بوون كۆڵبه‌ری بكه‌ن؛ زه‌حمه‌تكێشانی ناوچه‌ سنوورییه‌كان كه‌ بێجگه‌له‌ میلیتاریزم و مین چاندن هیچ پشتیوانییه‌كیان له‌ لایه‌ن ڕژیمه‌وه‌ نه‌بینیوه‌؛ به‌ساڵاچووانێك كه‌ نه‌ مووچه‌ی خانه‌نشینیان هه‌یه‌ و نه‌ بیمه‌ی بێكاری؛ هه‌ر هه‌موویان به‌ناچار ڕوویان كردووه‌ته‌ كۆڵبه‌ری.

كۆڵبه‌ران له‌ لایه‌ن چه‌ند توێژه‌وه‌ زوڵمیان لێده‌كرێت كه‌ بریتین له‌ڕژیمی كۆماری ئسیلامی، بازرگانان كه‌ به هیچ یاسایه‌كی كار و مافی ئینسان پێبه‌ند نین، ده‌ڵاڵانی بازاڕ كه‌ به‌شێك له‌ سوودی گواستنه‌وه‌ی كاڵاكان ده‌به‌ن و هێندێك حیزب و لایه‌نی سیاسی كه‌ جاروباره‌ ده‌ست ده‌ده‌نه باجگیری له‌ هه‌ر دووبه‌ری سنووره‌كانهه‌ڵسووكه‌وتی هێزه‌ نیزامی و ئه‌منییه‌كانی ڕژیم له‌گه‌ڵ كۆڵبه‌رانی كوردستان نموونه‌ی كرده‌وه‌ و هه‌ڵسووكه‌وتی هێزێكی داگیركه‌ره‌ كه‌ ئاگاهانه‌ و به‌قه‌سدی كوشت ته‌قه‌ له‌ كۆڵبه‌ران ده‌كه‌ن، سه‌رمایه‌ و كاڵاكانیان لێ تاڵان ده‌كه‌ن و ته‌نانه‌ت ئه‌سب و قاتره‌كانیان لێ ده‌كوژن.

به‌ به‌شێكی چكۆله‌ له‌ بوودجه‌ و هه‌زینه‌ی سه‌ركوت و تیرۆری كۆماری ئیسلامی ده‌كرێ كاری ئه‌من و گونجاو بۆ كۆڵبه‌ران دابین بكرێت و تراژێدیی سه‌ده‌ی بیست و یه‌ك له‌ كوردستان واته‌ كۆڵبه‌ری بۆ هه‌میشه‌ كۆتایی پێبێتئه‌مڕۆ له‌ئاستی دنیادا نه‌ ته‌نیا له‌ وڵاتانی پێشكه‌توو، نه‌ ته‌نیا له‌ وڵاتانێك كه‌ كرێكاران لانیكه‌می حه‌قده‌ست و ئه‌منییه‌تیان هه‌یه‌، به‌ڵكوو له‌ زۆر به‌شی جیهان ملیۆنان تۆن كاڵا له‌ ڕۆژدا ده‌گوازرێته‌وه‌، به‌ بێ ئه‌وه‌یكه‌ كه‌س ناچار بێت له‌ دژوارترین و نائه‌منترین باروودۆخی ژیان و كاردا و له‌ژێر ده‌ستڕێژی گولـله‌ و به‌سه‌ر مه‌یدانی میندا، كاڵاكان به‌ كۆڵه‌وه‌ بگرێ و له‌و به‌روه‌وه‌ بیگه‌یه‌نێته‌ ئه‌وبه‌ری سنووره‌كان.

پانتایی هه‌ژاری و بێكاری له‌ كوردستان تا ڕاده‌یه‌كه‌، كه‌ ته‌نانه‌ت وه‌ها مه‌ترسیگه‌لێكی ئاشكرا كه‌ به‌رده‌وام بۆ ئه‌م زه‌حمه‌تكێشانه‌ له‌ بۆسه ‌دایه‌، ئه‌وان له‌ كۆڵبه‌ری پاشگه‌ز ناكات.

كوشتنی كۆڵبه‌ران نابێ ببێته‌ هه‌واڵێكی ڕووتین و ئاسایی و ته‌نیا شایه‌دی زیادبوونی ڕه‌قه‌مێك به‌ مه‌رگی دڵته‌زێنی خه‌ڵكی زه‌حمه‌تێكش بینكۆڵبه‌ر یه‌ك ئینسانه‌‌، باوك، هاوسه‌ر و نان ده‌رهێنه‌ری بنه‌ماڵه‌یه‌كه‌كۆڵبه‌ر، برا، منداڵ، خاڵ، مام، هاوڕێ و جیرانه‌كۆڵبه‌ر هێندێك جار دایك، هاوسه‌ر، خوشك و نانده‌رهێنه‌ری بنه‌ماڵه‌یه‌ كه‌ هاوسه‌رێكی نه‌خۆشی هه‌یه‌ و یان به‌هۆی جیابوونه‌وه‌ و یان مه‌رگ، دایك ته‌نیا دابینكه‌ری بژێوی بنه‌ماڵه‌یه‌.

خه‌بات بۆ دابین كردنی كار یان بیمه‌ی بێكاری، پێداویستییه‌كی خێرای خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكێش له‌ گشت ئێران و له‌وانه‌ له‌ كوردستانه‌به‌ڵام تا كاتێك كه‌ خه‌ڵكی بێكار مه‌جبوورن ده‌ست بده‌نه‌ وه‌ها كارگه‌لێكی پڕمه‌ترسی، پێویسته‌ ڕژیم ناچار بكرێ كه‌ ده‌ست له‌ تاڵان كردن و كوشتنیان هه‌ڵگرێپێویسته‌ به‌تایبه‌ت خه‌ڵكی شاره‌ سنوورییه‌كانی كوردستان، ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تیی خۆیان دژبه‌ جه‌نایاتی ڕژیم له‌ سنووره‌كان به‌رز بكه‌نه‌وه‌ و ڕێگه‌ نه‌ده‌ن ڕژیمی ئیسلامی له‌وه‌ زیاتر ئه‌و مرۆڤه‌ زه‌حمه‌تكێشانه‌ی كه‌ بۆ دابین كردنی ژیانێكی مه‌مره‌ و مه‌ژی ده‌ست ده‌ده‌نه‌ وه‌ها كارێكی پڕمه‌ترسی، به‌مجۆره‌ دڕندانه‌ قوربانی بكاتدیفاع له‌ كۆڵبه‌ران و مافی ئینسان، دادگایی كردنی هۆكار و بڕیارده‌رانی ته‌قه‌كردن له‌ كۆڵبه‌ران، دابین كردنی خه‌ساره‌ت و هه‌زینه‌ی ده‌رمانی كۆڵبه‌رانی بریندار، به‌ واتای دیفاع له‌ حورمه‌ت و كه‌رامه‌تی ئینسان و ناڕه‌زایه‌تی دژبه‌ جه‌نایاتی حكوومه‌تی ئیسلامی له‌ ناوچه‌ سنوورییه‌كانی كوردستانه‌.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *