دیسان نه‌به‌ردی سه‌رشه‌قام له‌ ٧٠ شاری فه‌ڕانسه‌

شهقامهكانی فهڕانسه، ڕۆژ نییه،‌ به‌ بۆنهیهكهوه،‌ نهبنه‌ دیمهنی تێكههڵچوونی خهڵكی ناڕازی و پۆلیس. “بزووتنهوهی جلیقه‌ زهردهكان” كه‌ تهنانهت كۆرۆناش نهیتوانی بهری پێبگرێ، ئهگهرچی به‌ بیانووی گران بوونی سووتهمهنی سهری ههڵدا، بهڵام زۆر زوو ئاشكرا بوو كه‌ ماهییهتێكی ئهساسهن دژه‌ سهرمایهداریی ههیه‌. بزووتنهوهی جلیقه‌ زهردهكان ههڵچوونی تووڕهیی جهماوهرێكه‌ كه‌ له‌ ماوهی ساڵانی ڕابردوودا، زیاترین گوشاری ئابوورییان لهسهر بووه‌ و له‌ ئێستادا خوازیاری بهڕێوهچوونی عهداڵهت له‌ ههموو بوارهكان، بهتایبهت بواری ئابوورینبزووتنهوهی جلیقهزهردهكان له‌ ناڕهزایهتی به‌ گران بوونی نرخی سووتهمهنی دهستپێكرد، بهڵام بهخێرایی ئهو خواسته‌ سهرهتاییهی خۆی تێپهڕاند و گشت نیزامی سیاسیی دهسهڵاتداری ئهم وڵاتهی كرده‌ ئامانجههربۆیه، سهرهڕای پاشهكشهی دهوڵهتی فهڕانسه‌ له‌ بڕیاری خۆی، سهبارهت به‌ بردنهسهرهوهی ماڵیاتی سووتهمهنی، خۆپیشاندان و ناڕهزایهتی لهم وڵاته، ههروا درێژهی ههیه‌.

قووڵ بوونهوهی ناكۆكیی چینایهتی، هاتنهخوارهوهی ستانداردهكانی ژیانی چینی كرێكار و توێژه‌ مامناوهندهكان، چوونهسهرهوهی جهمعییهتی پهراوێزنشینانێك كه‌ له‌ كهمترین ئیمكاناتی ڕێفاهی و خزمهتگوزاری گشتی بههرهمهندن، ڕیشهی كۆمهڵایهتیی ناڕهزایهتییهكانی ڕۆژانی ڕابردوو و بزووتنهوهی جلیقهزهردهكانی له‌ ماوهی یهك ساڵ و نیوی ڕابردوودا، پێكهێناوه‌. بۆ نموونه، چوونهسهرهوهی نرخی خانووبهره، زۆرێك له‌ توێژه‌ كهم داهاتهكانی كۆمهڵگای فهڕانسهی ناچار كردووه‌ كه‌ ماڵهكانیان له‌ شاره‌ گهورهكان بهجێ بێڵن و له‌ شارۆچكه‌ چكۆلهكانی پهراوێزی شارهكاندا نیشتهجێ بن.

بهڵام قووڵ بوونهوهی خواستهكانی ئهم بزووتنهوهیه، بهرهبهره‌ توندوتیژیی پۆلیسی زیاتر كرد و توندوتیژیی پۆلیسیش كاردانهوهی توندی خهڵكی ناڕازیی لێكهوتهوه‌. ئهمجارهیان، له‌ ڕۆژانی ههینی و شهممهی ڕابردوودا، جهماوهری خهڵك، له‌ ئاست توندوتیژیی پۆلیس و ههوڵی بێشهرمانهی دهوڵهتی فهڕانسه‌ بۆ سهرپۆش دانانی یاسایی لهسهر كردهوهی پۆلیس، دهستیان دایه‌ خۆپیشاندانپهسند كرانی ماددهی ٢٤ی یاسای ئهمنییهتی گشتی له‌ مهجلیسی فهڕانسه، كه‌ بڵاوكردنهوهی وێنهی پۆلیسی له‌ كاتی ئهنجام دانی مهئموورییهتدا قهدهغه‌ كردووه، لهگهڵ كاردانهوهی توندی بیروڕای گشتی خهڵك له‌ فهڕانسه، بهرهوڕوو بووهوه‌. به‌ پێی ئهم یاسایه، بڵاوكردنهوهی وێنهی هێزهكانی پۆلیس، تاوانه‌ و سزای ماڵی و زیندانی بهدواوهیه‌. ئامانجی ئهم یاسایه، بهئاشكرا، سهرپۆش دانانه‌ لهسهر توندوتیژیی هێزهكانی پۆلیس‌. ئهم یاسایه‌ بۆ بهڕێوهچوونی، پێویسته‌ له‌ لایهن “مهجلیسی سێناشهوه‌ پهسهند بكرێكهوابوو هێستاش بۆ پاشهكشه‌ پێكردنی دهوڵهتی فهڕانسه،‌ له‌ ئاست ئهم یاسا دژه‌ دیمۆكراتیكه، دهرفهت ماوه‌.  ڕۆژی شهممه‌ سهدان ههزار كهس له‌ پتر له‌ ٧٠ شاری فهڕانسه‌ هاتنه‌ سهر شهقامهكانئهم خۆپیشاندانانه‌ پاش ناڕهزایهتییهكانی ڕۆژی ههینی له‌ شارهكانی نانت، تولوز، پاریس و چهند شارێكی دیكه، بهڕێوهچوونناڕهزایهتییهكان له‌ هێندێك له‌ شارهكان لهوانه‌ پاریس، روێن، لیل، بۆردۆ و لیۆن، به‌ توندوتیژی كێشرانبهتایبهت كهش و ههوای شاری پاریس له‌ شارهكانی دیكه‌ ئاڵۆزتر بوو و هێزهكانی پۆلیس به‌ گازی فرمێسك ڕێژ و باتۆم هێرشیان كرده‌ سهر ناڕازیانئهوپهڕی ئهو تێكههڵچوونانه‌ له‌ مهیدانی باستیل ڕوویدائهم ناڕهزایهتیانه‌ پاش ئهوه‌ پهرهی سهند كه‌ گرته‌ ویدیۆیهك له‌ تۆڕه‌ كۆمهڵایهتیهكاندا بڵاو ببۆوه‌ كه‌ نیشانی دهدا هێزهكانی پۆلیس هێرشیان كردووهته‌ سهر ماڵی “میشێل زێكلێر، ئامادهكاری مووسیقای ڕهپ و جاز، و داویانهته‌ بهر توندوتیژیی فیزیكیماوهیهك لهمهوبهریش چهند وێنهیهك له‌ پۆلیسی فهڕانسه‌ بڵاو بۆوه‌ كه‌ نیشانی دهدا له‌ مهیدانی كۆماریی پاریس به‌ زهبری باتۆم  و گازی فرمێسك ڕێژ، پهنابهریانیان له‌ خێوهتهكانیان هێناوهته‌ دهرێتوندوتیژیی پۆلیسی فهڕانسه‌ له‌ جهرهیانی خۆپیشاندانی بهردهوامی جلیقهزهردهكان بهتایبهت به‌ كهڵك وهرگرتنی پۆلیس له‌ چهكێكی مهرگبار بهناوی  فلهش باڵ، بێجگهله‌ بریندار بوونی ناڕازیان، بووهته‌ هۆی كهم ئهندام بوون و كوژرانی ژمارهیهكیان.

ههواڵنێریی فهڕانسه‌ ڕایگهیاند كه‌ له‌ خۆپیشاندانهكانی ڕۆژی شهممه‌ دا، ٨١ كهس له‌ خۆپیشاندهران دهستبهسهر و پتر له‌ ٦٠ كهسیش بریندار بوونههروهها نووسیی: “وێنهگرێكی ههواڵنێر كه‌ پێشتر براوهی خهڵاتی نێونهتهوهیی بوو، لهم تێكههڵچوونانهدا به‌ سهختی بریندار بووه‌”. وهزیری ناوخۆی فهڕانسهش ڕایگهیاند كه‌ ٣٧ كهس له‌ هێزهكانی پۆلیس له‌ جهرهیانی ئهم ناڕهزایهتیانهدا بریندار بوون.

ئهگهرچی ناڕهزایهتییهكانی ڕۆژانی ههینی و شهممهی ڕابردوو، یاسای ئهمنییهتیی نوێی پهسهندكراوی پارلهمانی فهڕانسهی كرده‌ ئامانج، بهڵام، له‌ ناوهرۆك دا، دووپات كردنهوهی دیمهنهكانی دیكهی بزووتنهوهی جلیقهزهردهكان بوو.

ناڕهزایهتیی كۆمهڵایهتیی ساڵانی ڕابردوو له‌ فهڕانسه، كه‌ ههموو جارێ چهخماخهیهك دهبێتهوه‌ هۆی ههڵگیرسانی، بۆ جارێكی دیكه‌ كۆمهڵگای ئهم وڵاتهی لهبوار عهداڵهتخوازی و دیفاع له‌ بایهخه‌ دیمۆكراتیك و مرۆییهكان، بردووهتهوه‌ سهرووی كۆمهڵگاكانی ئۆرووپا‌. فهڕانسه،‌ زێدی یهكهمین شۆڕشی سهركهتووانهی بورژوازی لهدژی ئهشرافییهت و فێئۆدالیزم، ئاخێزگهی یهكهمین شۆڕشی كرێكاریی جیهان دژبه‌ بورژوازی و ئاڵاههڵگری بزووتنهوهی مهزنی خوێندكاری و كرێكارییه‌ له‌ ساڵهكانی ٦٠ی زایینی سهدهی ڕابردووداڕووداوهكانی ساڵانی ڕابردوو نیشانیان دا كه‌ كۆمهڵگای فهڕانسه‌ هێستاش ئهو پۆتانسییهلهی تێدایه‌ كه‌ ببێته‌ تارهكی ئاڵوگۆڕێكی بنهڕهتی له‌ ئۆرووپا.