دیفاعی حه‌سه‌ن رۆحانی له‌ ئێعدامی زیندانیان له‌ ئێران

293q (1)
به‌ پێی راپۆرتی “رێكخراوی مافی مرۆڤی ئێران”، حه‌سه‌ن رۆحانی سه‌رۆك كۆماری رژیم له‌ وتووێژێكدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌یه‌كی ئیتالیایی له‌سه‌ر ئێعدامی زیندانیانی پێوه‌ندیدار له‌گه‌ڵ مه‌وادی موخه‌دێر دیفاع و له‌سه‌ر ئه‌م سزایه‌ پێداگری كرد.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، حه‌سه‌ن رۆحانی له‌ وڵامدانه‌وه‌ به‌ پرسیاری رۆژنامه‌نووسی رۆژنامه‌ی “كریێر دلا سێرا” سه‌باره‌ت به‌ ئاماری له‌سه‌ره‌وه‌ی ئێعدامه‌كان له‌ ئێران جه‌ختی كرده‌وه‌: “زۆربه‌ی ئێعدامه‌كان له‌ ئێران پێوه‌ندیان به‌ قاچاخی مه‌وادی موخه‌دێره‌وه‌ هه‌یه‌.” ئه‌م راپۆرته‌ جه‌خت ده‌كاته‌وه‌، ئه‌مه‌ یه‌كه‌مین هه‌ڵوێستی ره‌سمی رۆحانی له‌ به‌رامبه‌ر ئێعدامه‌كان له‌ ئێرانه‌. شایانی باسه‌ له‌ كاتی سه‌رۆك كۆماری حه‌سه‌ن رۆحانی زیاتر له‌ دوو هه‌زار زیندانی له‌ ئێران به‌ تۆمه‌تی جۆراوجۆر ئێعدام كراون. زۆربه‌ی ئه‌م ئێعدامانه‌ مه‌حكوم كراوانی مه‌وادی موخه‌دێر بوون.