دەسبەبەسەر کردنی هاووڵاتییه‌كی خەڵکی شاری “نەغەدە”

 ڕۆژی یەکشەممە 7ی مانگی خەرمانان، هاووڵاتییه‌كی خەڵکی شاری “نەغەدە” بە ناوی “محەمەد تاهیر حسێن پوور، لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانی ڕژیمه‌وه‌ دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بە پێی راپۆرتی كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان، ھێزە ئەمنییەکانی ڕژیم به‌ شێوه‌یه‌كی نایاسایی ئه‌و هاووڵاتییه‌یان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه‌ و لە ھۆکاری دەستبەسەر کردن و شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو هیچ زانیارییەک لەبەردەستا نییە.