هێزە ئەمنییەكانی رژیم لە شاری كرماشان، رۆژنامەنووس و ههڵسووڕاوێكی سیاسیی خهڵكی ئهمشارهیان دەستبەسەر و ڕاپێچی شوێنێكی نادیاریان كردووه.
رۆژی دوشەممە رێكەوتی ١٤ی بەفرانبار، “فەرزاد پوورمورادی” خەڵكی شاری كرماشان، رۆژنامەوان و چالاكی سیاسیی لەناو ماڵەكەیدا لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی رژیم دەستبەسەر كراوە و دوای چوار رۆژ لە دەستیگر كرانیشی هیچ هەواڵ و زانیارییەك لە وهزعییهتی لهدەستدا نییە. ئهمه له حاڵێكدایه كه “فەرزاد پوورمورادی” ساڵی رابردووش وێڕای “عەلیمۆحەمەد ئیسلام پوور” یەكێك لە بەڕێوەبەرانی بڵاوكراوەی “نهوای وهقت” و ماڵپەڕی “كرماشان پۆست” بانگهێشتی دادگای كرماشان كران. بەپێی راپۆرتە جیهانییەكان، “ئێران” بە گەورەترین زیندانی رۆژنامەنووسان لە جیهان دێتە ئەژمار و بەپێی ئامارەكان لەناو ١٨٠ وڵاتدا لە بواری ئازادیی رادەبڕین و رەوشی رۆژنامەنووسان لە ئاستی جیهاندا پلەی ١٧٣ی هەیە و لە ماوەی ٥ ساڵدا زیاتر لە ٥٠٠ رۆژنامەنووس و ههڵسووڕاوی سیاسیی و مهدهنی دەستبەسەر كردووه و ئازار و ئەشكەنجەی داون.