دەستبەسەر كردن و گواستنەوەی هاوڵاتییەک بۆ زیندانی ورمێ

له‌ ماوهی رۆژانی رابردوودا، “تاهیر حسێن زادە، خەڵکی مەهاباد، پاش بانگهێشت كردن و سهردانی بۆ دادگای رژیم لە شاری ورمێ، دەستبەسەر و بۆ زیندانی ئهم شارە ڕاگوێزرا.

به‌ پێی راپۆرتهكان، ناوبراو ڕێکەوتی 3ی سەرماوەزی ئەمساڵ لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕژیمهوه، به‌ تۆمهتی ” ئەندامەتی لە گرووپە سەلەفییەکان” دەستبەسەر و لە کۆتاییدا، ڕێکەوتی 23ی سەرماوەز بە دانانی وهسیقه‌ بە شێوەی کاتی تا کۆتایی لێکۆڵینەوە ئازاد کرابووشایانی باسه، ئەندامانی كهمینه‌ ئاینییەکانی وەکوو بەهاییەکان، یارسان و پهێڕەوانی سوننە، بە بیانوی جۆراوجۆر دەستبەسەر و راگوێزی زیندان دهكرێن.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *