دەستبەسەر کردنی دوو موعەلیم و ئەندامی شۆرای هاوکاری ڕێکخراوەکانی سینفی مۆعەلیمان

ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی مانگی خەرمانان، “غۆڵام ڕەزا غۆڵامی” دەبیری شیمی مەدرەسەکانی گوندی “کەنداز”ی سەر بە ئۆستانی فارس، دەستبەسەر و ڕاگوێزی شوێنێکی نادیار کرا.

ئەو چالاکە فەرهەنگییە بڕیار وابوو کە لە مانگی ڕەزبەری ئەمساڵ خانەنشین بکرێت، بەڵام بۆ خزمەت کردن بە خەڵکی گوندەکانی ئۆستانی فارس بە تایبەت ناوچەی “کەنداز”ی سەر بە شاری مەرودەشت، دەرسی بە منداڵانی هەژاری ئەو ناوچانە دەوتەوە کە لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیم دەستبەسەر و ڕاگوێزی شوێنێکی نادیار کرا. لە لایەکی دیکەوە “جەعفەر ئیبراهیمی ئەندامی شۆرای هاوکاری ڕێکخراوە سینفیەکانی فەرهەنگیان لە شاری کەرەج کە پێشتر بە دانانی وەسێقە لە زیندانی “گەوهەردەشت” ئازاد کرابوو، بۆ جارێکی دیکە لە لایەن دادسەراوە بانگێشت و دەستبەسەر کرا.