دەستبەسەر کردنی هاوڵاتیەکی دیکەی خه‌ڵكی شاری مه‌هاباد

571t
هاوڵاتیەکی خەڵکی شاری مەهاباد لەلایەن هێزە ئەمنیەتیەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی رژیمه‌وه‌ دەستبەسەر کرا.
“کەمپەینی دیفاع لە زیندانیانی سیاسی و مەدەنی” لە راپۆرتێکدا باسی لە دەستبەسەر کردنی هاوڵاتیەکی خەڵکی شاری مەهاباد به‌ناوی “فایق چیرە” لەلایەن هێزە ئەمنیەتیەکانی رژیم کرد. ئه‌م هاوڵاتیه‌ پاش سەفەر بۆ هەرێمی کوردستان و گەڕانەوە بۆ کوردستانی ئێران لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی مەهابادەوە دەستبەسەر کرا. ناوبراو پاش یەک هەفتە لەلایەن هێزە ئەمنیەتیەکانەوە دەستبەسەر كرا و ئێستا لە زیندانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەهاباد راگیراوە. شایانی باسه‌ هێشتا لە چارەنووس و بارودۆخی ئەم هاوڵاتییه‌، زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە